نەتەوە یەكگرتوەكان: جیهان لە هاوكاری كردنی لێقەوماوان شكستی هێناوە

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 16/09/2024
جیهان
+
-

بەرپرسێكی باڵای نەتەوە یەكگرتوەكانی رایدەگەیەنێت: لەئاستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ فەقیر، هەژار و ئاوارە جیهان شكستی هێناوە و تا ئێستا هاوكارییەكان نەگەیشتوە بە دانیشتوانی كەرتی غەززە.

هەواڵ: (KNNC)

 

سیگرید کاگ، کە نۆ مانگە وەرك یەكێك لە بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پێشکەشکردن و گەیاندنی هاوكاری خێرا لە رێكخراوەكە دەستنیان كراوە رایگەیاند: بەپێی خشتەی كاركردنی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان پێویستە ئەمڕۆ دوشەممە، راپۆرتی كاروچالاكییەكانی ماوەی رابردو پێشكەش بكات، دەشڵێت: راپۆرتی ئامادەكردوە كە جەخت لەسەر مەترسییەكان بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەكاتەوە.

 

لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكاریكردوە؛ بریار وابو كە بەخێرایی لە رێگەی دەریایی و وشكانییەوە هاوكاری پێشكەش لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە كەرتی غەززە بكرێت، بەڵام ئەو خواردەمەنییانە لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە و نەگەیەندراوەتە دەستی دانیشتوان و ئاوارەكانی ئەو كەرتە بكرێت.

 

لە راپۆرتەكەیدا كە لەلایەن كەناڵی (BBC)ـییەوە بەشێكی خراوەتەڕو، بەرپرسە باڵاكەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان دۆخەكەی بە "کارەساتێکی گەورە" ناوهێناوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، رێكخراوەكە توانای دابینكردنی پێدواویستییەكانییە، هەروەها بەهۆی مەترسیەكانییەوە كەرتی غەززە بۆ كاركردن مەترسیدارە.

 

بەرپرسەكە راشیگەیاندوە: لەچوارچێوەی كاركردن لە غەززە، بۆمان دەركەوتوە كە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی كەرتەكە بەهۆی كەمی خۆراكەوە گیان ژیانیان لەمەترسیدایە، لەهەمان كاتدا كەرتی تەندروستی لەئەوپەڕی خراپیدایە و دەرمان دەستانكەوێت، ئەوەش واریكردوە ژمارەیەكی منداڵ ببن بە قوربانی.

 

هەروەك سیگرید کاگ وتوشیەتی: ئەوەی لە رایرتەكەدا نوسراوە بەشێكی زۆر كەمی ئەو كارەساتەیە كە بەهۆی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا بەسەر دانیشتوانی كەرتی غەززەدا هاتوە.

 

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویكردەوە؛ لە (346)ـهەمین رۆژی جەنگی حەماس – ئیسرائیل و لەماوەی (24) كاتژمێری رابردودا (20) گیان لەدەستدان و (76) برینداری دیكە تۆمار كراون، بەوەش كۆی گشتی قوربانیان گەیشتە (136) هەزار و (639) كەی كە (41) هەزار و (226) گیان لەدەستدان و برینداربونی (95) هەزار و (413) كەسی دیكە.

84 جار خوێندراوەتەوە