سەرۆکی ئێران: كاری لەپێشینەمان باشترکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ دراوسێکان

KNN : Kurdish News Network
05:38 - 16/09/2024
جیهان
+
-

سەرۆكی ئێران دەڵێت: دەستبەرداری بەرنامە موشەكییەكانی نابێت و رەتیشی دەكاتەوە موشەكی بۆ حوسییەكانی یەمەن دابینكردبێت خەجتیش دەكاتەوە؛ لە پێشینەی كارەكانیان باشتركردنی پەیوەەندییە لەگەڵ دراوسێكان.

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: هیچ كاتێك تاران دەستبەرداری بەرنامەی موشەکی خۆی نابێت، لەبەر ئەوەی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات گرنگە، لەكاتێكدا ئیسرائیل بتوانێت رۆژانە موشەک بەسەر غەززدا بەربداتە خوارەوە، ئێرانیش پێویستی بەم ئامرازە هەیە.

 

سەرۆكی ئێران رەتیشی كردەوە كە؛ تاران موشەکی (هایپەرسۆنیک)ـی بۆ گروپی حوسییەکانی یەمەن نەناردوە.

 

 

رونیكردەوە؛ ئەگەر بتوانن کێشەکانیان لەگەڵ جیهان بە رێککەوتنی ئەتۆمیشەوە، چارەسەربكەن، ئەوا بە خۆشگوزەرانی دەژین، هەروەك جەتی كردەوە، كاری لەپێشینەی وڵاتەكەی باشتركردنی پەیوەندییەكانیانە لەگەڵ جێهان بەگشتی و بەتایبەتی وڵاتانی دراوسیی كۆماری ئیسلامی ئێران.

هەروەك وتیشی: هەوڵەكانی چین بۆ نێوەندگیری كردن لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و سعودیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گەراندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بۆیە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعودیە، میسر و ئوردن دەدەن.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەیوەندی نێوان تاران لەگەڵ پەكین و مۆسكۆ زۆر باشە و ویستی وڵاتەكەشیەتی كە زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ چین بدات و لەڕ،ی بازرگانییەوە زیاتر گرنگی بە رێگای ئاوریشم بدەن و ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی پێشو لەگەڵ ئەو وڵاتە.

54 جار خوێندراوەتەوە