مەکۆی
کەلار: بەئامانجی سەرخستنی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان، هەڵمەتێکی چڕی
بانگەشەمان لە ناوچەكە دەستپێکردوە.
هەواڵ:
(KNNC)
بەئامادەبونی
مەریوان رەحیم، باژێڕوانی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی سنوری گەرمیانی بزوتنەوەکە،
کۆبونەوەیەک لە مەکۆی کەلار و لە میانی هەڵمەتی بانگەشە بۆ شەشەمین خولی پەرلەمانی
کوردستان ئەنجامدرا.
لەڕاگەیەنراوێکیشدا،
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەرمیان رایانگەیاند: بۆ سەرخستنی لیستی (114)ـی
بزوتنەوەی گۆڕان و كاندیدەكانی لە سنوری بازنەی سلێمانی، هەڵمەتێکی چڕی بانگەشەیان
دەستپێکردوە.
دەشڵێن:
كاندیدانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە كەسانی شارەزای بوارە جیاوازەكان
پێكهاتون و لەكاتی بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانی
كوردستان دەكەن بە سەنگەرێكی بەهێز بۆ داكۆكیكردن لە مافی هاوڵاتیان.
هەڵسوڕاوانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەگەرمیان جەخت دەكەنەوە، وەك هەمیشە پشتیوانی لە خەڵكی هەرێمی
كوردستان و گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان دەبن و لەڕێگەی خەباتی مەدەنییەوە درێژە بە
رێبازەكەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەدەن.
315 جار خوێندراوەتەوە