رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی کاندیدانی بزوتنەوەكە دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:02 - 01/10/2024
کوردستان
+
-

دانا ئەحمەد مەجید: داوا لە کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەسەر ڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن و كار بۆ گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ پەرلەمانی كوردستان بكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)


دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بەوەكالەت، داوا لە کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات؛ لەسەر رێبازی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەردەوام بن، جەختیش دەکاتەوە لەوەى، ئەرکی سەرەکییان بەردەوام بونە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەسەر دەستی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا نوسراوەتەوە.


لە پەیامەكەیدا كە ئاڕاستەی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بەوەكالەت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بزوتنەوەی گۆڕان میراتێکی زۆر گەورەیە نەک تەنها بۆ گۆڕان، بەڵکو بۆ هەمو کوردستان لە ئێستا و لە ئایندەشدا، هەروەك داواش لە کاندیدەكان دەكات کار بۆ گەڕاندنەوەى شکۆ بۆ پەرلەمان بکەن.

539 جار خوێندراوەتەوە