دوای ئەوەی داوای هێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، ئیسرائیل
بڕیاریدا چیتر رێگە نەدات سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، سەردانی وڵاتەکەی بکات.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
سکرتێری گشـتی نەتەوەیەکگرتوەکان، وەک کەسێکی نەخوازراو ناسێنراوە.
ئەوەش هاتوە، بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
بڕیاردراوە چونی گۆتێرێس بۆ ناو خاکی ئیسرائیل قەدەغەبکرێت.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هێرشە موشەکییەکەی ئێران-ـیان
بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکرد، ئەگەر کەسێک هەبێت نایەوێت ئیدانەی ئەو هێرشە بکات ئەوا
چونی بۆ ئیسرائیل لێ قەدەغە دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی ئێران لەرێگەی ژمارەیەک موشەکەوە هێرشی
کردەسەر ئیسرائیل، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئیدانەی گرژییەکانی
نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد و داوایکرد بەپەلە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هێوربکرێنەوە و ئاگربەست رابگەیەنرێت.
876 جار خوێندراوەتەوە