راستەوخۆ دواى دەنگدان کامێراى پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگاى سلێمانى- چەمچەماڵ دەکەوێتەکار

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 10/10/2024
کوردستان
+
-

راستەوخۆ دواى تەواوبونى پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، کامێراى پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگاى سلێمانى- چەمچەماڵ دەکەوێتەکار و دواتریش ئەو سیستمى کامێرایە لە چەند رێگایەکى دیکەش دادەنرێت.

 

هەواڵ:KNNC


نوێنەرى کۆمپانیاى جێبەجێکارى کامێراى پۆینت تو پۆینت بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ دانان و جێگیرکردن و تێستى کامێراکان لەسەر رێگاى سلێمانى-چەمچەماڵ کۆتایی هاتوە، نوسراویان بۆ وەزارەتى ناوخۆ کردوە بەمەبەستى تێست کردنى، بەڵام بەهۆى بانگەشەى هەڵبژاردن و دواتر پرۆسەى دەنگدان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کارەکە دواکەوتوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێی راگەیاندون راستەوخۆ دواى تەواوبونى پرۆسەى دەنگدان تێستى کامێراکان دەستپێدەکات و مانگێک دواى تێست کردنیش بە فەرمیی دەکەوێتەکار.

 

باسى لەوەشکردوە کە کەمترین خێرایی ئەم کامێرایانە 80 دەبێت و زۆرترینیش 100، کامێراى چاودێریشیان بۆدانراوە تا هاوڵاتییان هەوڵى تێکدان و شکاندنى نەدەن.


ژمارەى کامێراکان 28 کامێرا دەبێت 14 کامێراى لە تاسڵوجە بۆ بانى مەقان، 14 کامێراشیان بە پێچەوانەوە و لە قۆناغى داهاتوشدا هەمان سیستمى کامێرا لەسەر رێگاى عەربەت- سلێمانى تا شەقامە نوێیەکەى سەیدسادق بۆ هەڵەبجەى شەهید و دواتر سلێمانى-دەربەندیخان و دەربەندیخان- کەلار دەبێت.

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق

373 جار خوێندراوەتەوە