بەهۆى مردنى فڕۆکەوانەکەیەوە فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى تورکى بەناچارى نیشتوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 10/10/2024
جیهان
+
-

بەهۆى مردنى فڕۆکەوانێکى هێڵى ئاسمانى تورکییەوە، فڕۆکەیەک کە لە ئەمەریکاوە بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێوەبوە، بەناچارى نیشتنەوەى بەپەلەى ئەنجامداوە.



هەواڵ:KNNC

 

تۆڕى هەواڵى سکاى نیوزى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە؛ فڕۆکەکە کە لە سایاتڵى ئەمەریکاوە بەرەو ئیستەنبوڵی فڕیوە، جۆری فڕۆکەکە لە ئەیرباس 350 Aبوە، سەرەتا بە بێ کێشە دەستی کردوە بە فڕین، دوای ماوەیەک لەفڕینی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانی سەرەکیی لەهۆش خۆی چوە و ئەمەش وایکردوە بەناچاری ئامانجەکەیان بگۆڕن و لە نیویۆرک بنیشنەوە.


فڕۆکەوانە تەمەن 59 ساڵەکە،  بەڕەچەڵەک تورک بوە، بە پێی زانیارییەکان هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبوە، گەرچی تیمی فریاگوزاری نێو فڕۆکەکە هەوڵی رزگارکردنی ژیانیان داوە بەڵام پێش نیشتنەوەیان گیانی لە دەست داوە.


سکای نیوز ئەوەشی خستوەتەڕو کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەسەلامەتی و بەبێ کێشە فڕۆکەکە بنیشێنێتەوە.

1975 جار خوێندراوەتەوە