کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەلایەنەکان دەکات، بە
پابەندبون بە ڕێساکانی هەڵبژاردن و مەرج و بنەماکانی پەیڕەوی هەڵمەتەکانی
هەڵبژاردن، پشتیوانیان بکەن لەسەر خستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی
بڕگەکانی خشتەی زەمەنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تەواوکردوە، داوا
لە حزبە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەکان و پاڵێوراوانی بەشدار لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن پاڵپشتی
کارەکانی کۆمسیۆن بکەن و بەشداربن لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارن لایەنەکان دوربن لەهاندان
بۆ توندوتیژی، ڕقوکینە و زیانگەیاندن بەیەکتر، داواش دەکات ڕێگا
یاساییەکان بگیرێنەبەر و دورکەوتنەوە لە کار و کاردانەوە و بەشداربن
لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و
بێگەرد کە جێگەی متمانەی هەموان بێت.
دوپاتیشی دەکاتەوە، کۆمسیۆن بەشێوەیەکی
پیشەیی کاردەکات و ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی هەڵبژاردن و پاراستنی
دەنگی دەنگدەرانە.
263 جار خوێندراوەتەوە