بزوتنەوەى گۆڕان، کارنامەى
هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى لە هەشت تەوەردا بڵاوکردەوە و هێڵە
ستراتیژییەکانى قۆناغى داهاتوى دیارى کردوە.
پەیامی بزوتنەوەی
گۆڕان
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە هەرێمی
کوردستان
٢٠/١٠/ ٢٠٢٤
پێشەکی:
دامەزراندنی
بزوتنەوەی گۆران، پرۆژەیەکی راستەقینەی
ریفۆرمی سیاسی بوو ئامانجی بونیادنانەوەی هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە
جۆرێک رێگا لە قۆرخکاریی و تاکڕەویی سیاسیی،
بگرێت نەهێڵێت جارێکی دیکە "پارتی
پێشڕەو" بێتە کایەی سیاسییەوە و لە
بری ئەوە وەک یەکەم هەنگاو فرەییەکی سیاسی بهێنێتە ئاراوە، ئەم پرۆژە سیاسییە کە بێ وێنەیە لە مێژووی سیاسی ئەم وڵاتەدا ڕەنگدانەوەی خواستێکی گشتی جەماوەریی بوو بۆ بەرپاکردنی چاکسازیی سیاسیی و بنبڕکردنی گەندەڵی لە هەموو بوارەکاندا.
بزوتنەوەی
گۆڕان لە سەرەتای دامەزراندنی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن چەندین پڕۆژە و پاكێجی سیاسی
فراوان و هاوبەشی پێشكەشكرد، توانی رۆح بەبەری پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە
گشتی و پەرلەمان بە تایبەتی بکاتەوە و بیکاتە مەیدانی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیکردنی
خەڵك، پاشان هەر لەو سۆنگەیەوە و بە
ئامانجی جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان و
پاراستنی قەوارەی هەرێم لە ململانێ سیاسی و دوو زۆنی سیاسی بەشداری حكومەتی كرد.
بەڵام،
لەلایەكەوە، بە چەند هۆكارێكی دەرەکی سەخت، بۆ نموونە، وەك سەپاندنی شەڕی داعش و روودانی
قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە و ململانێ سیاسییە ناوخۆییەكانی نێو هەرێم، لەلایەكی
دیکەوە، بەهۆی چەند هۆكارێكی ناوخۆیی لەوانە، کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان
مستەفا، بزوتنەوەكە نەیتوانی وەك پێویست بەرنامەكەی جێبەجێ بكات و لە ئاست خواست و
داواكارییەكاندا بێت، لێرەدا با لە یادمان بێت، کە مێژووی بزوتنەوەی گۆران، وەک
لایەنێکی کاریگەی ئۆپۆزسیۆن پێویستی بە کاتی زیاتر هەبوو تا بەتەواوی ڕەگ لە کۆمەڵگەدا دابکوتێت و وەک هێزێکی سیاسی مەدەنی
دوور لە توندوتیژی سیاسی بواری کارکردنی سیاسی زیاتری هەبێت
هەر
لەبەر ئەو هۆکارانە، بزوتنەوەی گۆڕان دان بەوەدا دەنێت، كە لە ڕابردوودا كەموكورتی
هەبوو، بۆ هەمان مەبەست داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی دەکات، بەڵام با پێکەوە شانازی
بە مێژووی خۆمانەوە بکەین وەک یەکەمین رێکخراوی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی کە مێژوویەکی سیاسی نوێی تۆمارکرد، بە شاهێدی دۆست و دوژمن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،
گۆڕان وەك هێزێكی
نیشتمانی و مەدەنی و نەتەوەیی سەرسەختانە بەرگری لە مافە دەستوری و نەتەوەییەكانی
گەلی كورد كردووە و بەردەوام هەوڵی داوە ناوماڵی كوردستانی یەك بێت و هاوسەنگی
سیاسی بێتە دی.
هەر
لە ئێستاوە، پاڵپشت بە ئەزموونە سەختەکانی و لەم ڕوانگەیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان
سەرەتای قۆناغێكی نوێی كاری حیزبی و سیاسی ڕادەگەیەنێت، كە بریتیە لە خۆرێكخستنەوە
و بەهێزكردنەوەی گۆڕان و هەڵسەنگاندنی کاری حزبی و پتەوکردنەوەی پەیکەری حزبی و گەڕانەوە
بۆ بنەماکانی کاری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، هاوکات ئاشتكردنەوەی خەڵك و دۆست و
هەڵسوڕاوانمان و بەشداربوونێکی کاریگەر لە پرۆسەی چاودێریکردنی حکومەت و پتەوکردنی
کاری پەرلەمانی. لەم چوارچێوەیەدا، هەڵوێست و هێڵە ستراتیژییە سەرەکییەکانى
کارنامەی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان بریتی
دەبن لە:
عێراق و هەرێم:
1-چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا لەسەر بنەمای ده‌ستور بۆ هێنانەکایەی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه.
2-کارکردن بۆ جێبەجێکردنی تەوتینی موچە و هێنانەکایەی سیستمێکی دادپەروەر، وەک چارەسەرێکی بنبڕ بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم، وەک مافێکی دەستووری لە عێراقدا.
3-دروستکردنی متمانەی سیاسی و پێکەوە ژیان له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری و کلدانی و ئه‌رمه‌ن و پێکهاته‌کانی دیکەی گه‌لی عێراق، له رێگه‌ی پته‌وکردنی گیانی دیالۆگی سیاسی و لێبوردەیی و پاراستنی مافی هەموو لایەک، به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان و له ناوچه جێناکۆکەکان.
4-دیاریکردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکەکان به‌گوێره‌ی ماده تایبه‌ته‌کانی ده‌ستوری عێراق و دیالۆگی هاوبه‌شی بەردەوام له نێوان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌کاندا.
5-کارکردن بە بەرنامەوە بۆ لابردنی زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له‌سه‌ر کوردی فه‌یلی و ئێزیدییه‌کان و قەرەبووکردنەوەی زیانه‌کانیان و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی زێدی خۆیان.
6-زامنکردنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانییه‌وه، له بواری وه‌رگرتنی پۆستی سیادی و وه‌زاری و فیدراڵی و کاروباری دارایی وسەرچاوە نیشتمانییەکاندا.
7-زامنکردنی به‌شداریی کاریگەری خه‌ڵکی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانییه‌وه، له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بە مەبەستی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکان.
8-دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له باڵوێزخانه و کونسوڵگه‌رییه‌کانی عێراق بۆ بەرجەستەکردنی شەراکەتی سیاسی رەوا.
9-کارکردنی بەردەوام بە بەرنامەی تۆکمەوە بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمه‌رگه و چه‌کدارکردن و مه‌شق پێکردنی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و یه‌کخستنی له چوارچێوه‌ی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزی پاسه‌وانی سنوور و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی مونته‌سیبه‌کانی بۆ ئاستی مونته‌سیبه‌کانی سوپای فەرمی عێراق، وه‌کو به‌شێک له سیستمی به‌رگریی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ کە پێشمەرگەی وەک هێزێکی نیشتمانی ناساندووە.
10-زامنکردنی به‌شداریکردنی رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانییه‌وه، له سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌کان بە مەبەستی بەرێوبەردنی هاوبەشی ئەم سێکتەرە کە بە قازانجی پرۆسەی بیناکردنەوەی عێراق دەگەڕێتەوە.
ئامانجه
نیشتمانییه‌كان و دیموكراتییەکان:
پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بنیاتنانی هه‌رێمێكی به‌هێز، كه به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان بگرێت، به‌چه‌سپاندنی سیستمێکی دیموكراتی یەکسان و دادپەروەر له ناوخۆدا، هەروەها قبوڵنەکردنی پێشێلکردنى سەروەریی نیشتمان لە هەر هێزێکی بیانی بۆ سەر خاکی هەرێم.
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر گوتار و ره‌فتار و ئاكارێكی شۆڤێنی‌و ناشارستانیی ده‌رهه‌ق به توركمان، عه‌ره‌ب، كلدۆئاشوری و هاوڵاتیانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی دیکە له هەرێمی كوردستان و سه‌لماندنی مافه سیاسیی و كارگێڕیی و كولتوریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار و دیارده و ئاكارانه‌ی كه رۆحی نیشتمانپه‌روه‌ریی لاوازده‌كه‌ن، وه‌ك تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا، نارۆشنی له وه‌رگرتنی بڕیاری چاره‌نوسسازدا، ناوچه‌گه‌ریی، خێڵگه‌ریی، گه‌نده‌ڵی، جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی وحزبی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆشنیی بەرنامەی سیاسی و حکومی، له ڕێی رێکارە یاسایی و ده‌ستورییه‌كانه‌وه، به پەسەندکردنی پارله‌مان و ئاگاداریی رای گشتیی بنیات ده‌نرێن. یه‌كخستنی گوتاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، جیاكردنه‌وه‌ی گوتاری حزبی و دیدیی شه‌خسیی سه‌ركرده‌كان له گوتاری فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم .
پارله‌مان وەک دەستەیەکی تەشریعو حكومه‌ت وەک بەرنامەی پەرەپێدان به‌رپرسن له پاراستن و پیادەکردنی سیستمی دیموكراتی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا و رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ریی، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی حزبی له ئەرکی رەسمی.
پابەندبوون و رێزگرتن لە ئازادی تاک و بۆچوونی سیاسی و پاراستنی ئازادیی و مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان و ئازادیی نیشته‌جێبوون و ئازادی راده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕ و ئازادیی هەر کەسێک بۆ پراکتیزەکردنی ئایین و بڕوا و ئیمانیئایینی خۆی .
پابەندبوون بە پرۆژەو په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگ و کەلتوری دیموکراسی ، هه‌ڵبژاردن، كاراكردنی ژیانی پارله‌مانی، كاراكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و وردكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا‌و ناحییه و گونده‌كان. پیادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزیەتی راستەقینە کە مافی سیاسی و کارگێری و مەدەنی ناوچەکان دەپاریزێت .
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به شێوازێك كه سیستمی سیاسی هه‌رێم سیستمێكی پارله‌مانی بێت، پارله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵات بێت بۆ ناونان و دیاریكردن و ره‌وایه‌تی به‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
كاركردن به‌و بنه‌ما یاساییه‌ی كه ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنێك به‌رپرسیارێتی هه‌بوو لێپرسینه‌وه‌ش دەبێت هەبێت "، واته تا پله‌ی به‌رپرسیارێتی به‌رزتر بێته‌وه،ئاستی لێپرسینه‌وه‌ی پارله‌مانییش له‌سه‌ر كه‌سی به‌رپرس قورس‌تر و دادپەروەرانەتر بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی ده‌بێت.
حكومه‌ت و
پەرلەمان:
پێویستە پەرلەمان و حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەرک و کاری لەپێشینەیان مسۆگەر کردنی بژێوی و قووتی ڕۆژانەی خەڵک بێت، هەوڵ و کاری یەکەمیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتی و پێداویستییە سەرەکی و سەرەتاییەکانی هاونیشتمانیان بێت. بزوتنەوەی گۆران بەرنامەی شیاوی لە رێگەی پەرلەمانەوە لەم بوارەدا هەیە.
بچووكردنه‌وه و ته‌رشیقكردنی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حکومەت له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمەیی و کاریگەری بێت، نەوەک قه‌به‌یی، دوور له بیرۆكراسی و هەڵاوسانی کارگێری . هەنگاونان بە بەرنامەی حکومی دروستەوە به‌ره‌و خێراكردن، نه-ناوه‌ندێتی، به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی په‌یوه‌ندییه كارگێڕییه‌كان بۆ راپەراندی کاروباری هاوڵاتییان لە ماوەیەکی کورت‌دا.
سیستمی خێزانی، وەک پەتا کەوتووەتە ناو حزبە سیاسییەکان، پێویستە ڕێگریی لە پەڕینەوەى بۆ ناو حکومەت و ئیدارەدانی دامەزراوە نیشتمانییەکان بکرێت.
پیادەکردنی لێپێچینه‌وه و دامەزراندنی پرۆسەی پرسیاركاریی پارله‌مانی له کار و چالاکی هه‌موو وەزارەتەکان، و هه‌موو پله‌داره‌كانی به‌رپرسیارێتی، هێنانەکایەی رێکارەکانی سزادانی دادپەروەرانە و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانەی سیاسی لێیان له كاتی سه‌رپێچیی ده‌ستوریی و یاساییدا.
پارله‌مان تاكه ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و شه‌رعییه‌کە بوودجه پەسەنددەکات‌و حكومه‌ت رادەسپێرێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی وەک خۆی.
بودجه‌ی هه‌رێم به شێویه‌كی رۆشن بۆ رای گشتی بڵاوده‌كرێـته‌وه، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه و چه‌ندایه‌تی داهات، چۆنیه‌تی خه‌رجکردن، دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كه‌رت و ناوچه‌كاندا بەیەکسانی و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان.
هێنانەکایەی پرۆسەیەکی رۆشن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بازاڕ، پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی و ته‌نده‌ر و كۆنته‌رات و گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكان.
کاردەکەین بۆ هێنانەکایەی سیستمێکی نیشتمانیی بانکی. سەپاندنی سیستمی بانکی دیاریکراو کە لە بەرژوەندی هاوڵاتیدا نەبێت ڕەتدەکەینەوە.
رێکخستنەوەی كه‌رتی تایبه‌ت به گوێره‌ی یاسا، رێگریی له پاوان‌کردنی بازاڕ و پرۆژه‌كان له لایه‌ن كه‌س و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه.
چاودێریکردنی بازاڕ لە پێناو پاراستنی كواڵیتی شمه‌ك و سەقامگیری ئاسایشی ئابوریی بۆ ئەوەیبەرژوەندی گشتی هاوڵاتییان پارێزراو بێت و رێ بگرێت له پاوانكاریی و مافی چینە کەم دەرامەتەکاننێو کۆمەڵگە بپارێزێت.
کەمکردنەوە و پێداچونەوە بە سیستمی باج لەپێناو راگرتنی دادوەری كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌پارێزیی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتیان به ده‌وڵه‌مه‌ند و هەژارەوە .
پابەندبونی ساڵانەی حكومەت، وەک عورفێکی دەوڵەتداری، بە ناردنی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان، دوانەخستنی لە ژێر هیچ پاسا و پاساو و بیانویەكی ناڕەوادا.
دادی کۆمه‌ڵایه‌تی:
1-کارکردن بە بەرنامەی تۆکمەوە بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و قه‌یرانی بێ‌کاری له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره‌وه بۆ هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بوژاندنه‌وەی سێکتەرە ستراتیژیەکان و په‌ره‌پێدانەوە و ته‌رخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان له بودجه‌ی فیدراڵی.
2-دارشتنی بەرنامەی شیاو بۆ بایه‌خدان به مناڵان و لاوان و ئاماده‌کردنیان له روی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێشخستنی که‌رته‌کانی هونه‌ر و وه‌رزشه‌وه و دابینکردنی هه‌لی کاری یه‌کسان بۆ گه‌نجان له که‌رته‌کانی تایبه‌ت و گشتی و تێکه‌ڵاو دا.
3-جێگیرکردنی سیستمێکی دادپەروەرانە لە رێگەی هێنانەکایەی یاسایەکی گونجاو بۆ مافی بیمه‌ی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانیکە کار دەکەن له هه‌ردوو که‌رتی تایبه‌تی و گشتی دا، هه‌روه‌ها بۆ قوربانییانی زیندوی جه‌نگه‌کان و قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستییه‌کان.
4-كاراكردنی یاسا و سیستمی موچه، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی شارستانی بۆ پێشمه‌رگه و قوربانییه زیندووه‌كانی كوردستان.
5-پێداچوونه‌وه به سیستمی مووچه و راژه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا، بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خۆیان و خێزانه‌كانیان و بۆ راگرتنی ئاستێك له دادپه‌روه‌ریی شیاو له‌نێوان پله‌كانی مووچه‌دا.
6-مافی بازرگانی، خاوه‌ندارێتی‌و قازانجی یەکسان بۆ هه‌موو كه‌س، به پێی یاسا، پارێزراوه بێت. رێگری له‌هه‌ر جیاكارییه‌ك كه له نێوان بازرگاناندا ده‌كرێت، رێگریی له كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رفه‌تی كار‌و قازانج له به‌رده‌م هه‌ندێك بازرگاندا به قازانجی هه‌ندێكی دیکە كه به‌هۆی خزمایه‌تی یان ئینتمای سیاسی یان مه‌حسوبیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی ژێربه‌ژێروه ئه‌نجام ده‌درێت.
7-هێنانەکایەی یاسایەک بۆ لابردنیئەو كه‌ند و كۆسپه بیرۆكراتییە نادادپەروەرانەیکە كاسبكار، دوكاندار، خاوه‌ن پێشانگا، وه‌ستا و پیشه‌وه‌ره‌كان هه‌راسان ده‌كه‌ن. دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و پێداویستییه شارستانییه‌كان بۆ گه‌شه‌دان به بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی و بە بەرنامەیەکی یەکسانەوە.
8-هاندانی پیشه‌سازیی سووك و پرۆژەی بچوک بۆ پشتیوانیكردنی دارایی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كه‌نه ركابه‌ری به‌رهه‌می ده‌ره‌وه.
9-هاندانی پیشه‌سازیی كشتوكاڵی، شیره‌مه‌نی، زه‌یت، له قوتووگرتن، ئاوی كانزایی. پشتیوانیكردنی تایبه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
تەندروستی و
ژینگه‌پارێزیی:
دامه‌زراندنی ژێرخانی كه‌رتێكی ته‌ندروستی تۆكمه به‌گوێره‌ی ستاندارده جهانییه‌كان، به‌سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دراوسێ.
رێگریی له هه‌ر پاوانكارییه‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی، چ له ناو حكومه‌ت و چ له‌ناو بازاڕدا. زه‌مینه بۆ پزیشکانی نوێ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی برەخسێت تا بەشدارییەکی کاریگەرانە له بنیاتنان و خزمه‌تگوزرایی كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكه‌ن.
دارشتنی یاسا و بەرنامەی گونجاو بۆ پەیرەوکردنی سیستمی بیمه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ژار‌و لێقه‌وما و کەم دەرامەت و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
ژیاندنه‌وه و هاوچه‌رخكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، هاندانی دارایی بۆ پرۆژه نوێیه‌كان.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ژینگه‌پارێزیی، پاراستن‌و ده‌سپێوه‌گرتنی ئاو، مه‌ترسییه‌كانی ئالووده‌بوونی سروشت، به‌رخۆریی‌و پیس مه‌سره‌فی، په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما وه‌ك كێشه‌یه‌كی جیهانی.
گۆڕینی سیستمی كۆكردنه‌وه‌و فڕێدانی پاشه‌ڕۆ‌و خاشاك به شێوه‌یه‌ك مه‌ترسیی بۆ سه‌ر سروشت‌و ته‌ندروستی گشتی‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست نه‌كات.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو‌و زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل‌و ئامێره ئالووده‌كاره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له سه‌نته‌ری شاره‌كاندا.
رێکخستنەوەی باج لە سەر پرۆژەکانی سێکتەری تایبەت بەشیوەیەک کە خزمەتی ئاوەداکردنەوەی ناوچەکان بکات
دارشتنی یاسای گونجاو بەراوێژکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ پاراستنی ژینگە لە پاشماوەی پرۆژەکانی کەرتی تایبەت.
باشترکردنی یاساکانی ساندیکاکان بە مەبەستی پاراستنی مافی کارمەندەکانی کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.
گه‌نجان:
دامەزراندنی و پشتگریکردنی بەرنامە و پرۆژەی گونجاو بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی گه‌نجان، دواندن و كردنه‌وه‌ی ۆرك شۆپ و راپرسی زانستی له هه‌موو ناوچه‌كاندا.
ئاماده‌كردنی گه‌نجان له ڕووی كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌ویی و په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ییه‌وه.
رێگریی له‌و هەوڵە سیاسی و حزبیانه‌ی کە ده‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆ خراپ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجان به كڕینی ویژدانیان، داماڵینی سه‌ربه‌خۆیی و ئیراده‌ی ئازادیان.
ته‌رخانكردنی بڕی گونجاو لە بودجه‌ی هه‌رێم بۆ گەشەپێدانی كه‌رتی وه‌رزش و په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی، بۆ دروستكردنی شار‌و گوندی وه‌رزشی له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كاندا.
رێگریی له‌و هەوڵە سیاسی و حزبیانه‌ی ده‌خرێنه‌گه‌ڕ له كاروباری وه‌رزش و لیژنه‌ی ئۆڵمپی و هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و ده‌سته‌ی یانه‌كاندا دەرکردنی یاسای گونجاو لە پەرلەمانەوە بۆ رێگری لە دەستێوەردانی حزبی سیاسی لەم چالاکییە مەدەنیانەدا.
به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاینیدا، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ره‌به‌نی، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی، لە گه‌ڕاندا به دوای چاره‌سه‌ری گونجاو‌دا، دەبێت پەرلەمان بە یاسای دادپەروەرانەو حکومەت بە بەرنامەی تۆکمە رۆڵێکی کاریگەریان لەم بوارەدا هەبێت.
پێشخستن و كاراكردنی سیستمی پێشینی دارایی هاوسه‌رگیریی، پرۆژه‌كانی بنیاتنانی باڵه‌خانه و كامپی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیریی ده‌ده‌ن. پەرلەمان دەکەینە ئەو سەکۆیەی کە ئەم مافانە بپارێزێت.
دامه‌زراندنی سیستمێكی بانكیی بۆ به‌خشینی قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌و گه‌نجانه‌ی كه پرۆژه‌ی هه‌ره‌وه‌زیی هاوبه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له بواری به‌رهه‌مهێنان‌و داهێناندا. لیژنەی پسپۆر بەم سێکتەرەدا دەچێتەوە.
خوێندكاران:
پشتگیری لەو پرۆژانە دەکەین، کە به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی، كه له ساڵانی ڕابردوودا له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رچوون و له كار و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بێبه‌شكراون. بەرنامەی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەهێنینە ئاراوە.
داڕشتی یاساییەکی دادپەروەرانە بۆ پاراستنی مافی نەوەی داهاتوو، بۆئەوەی به شێوازێكی مۆدێرن، چه‌كداربێت به زانیاریی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م.
پێداچوونه‌وه به پرۆگرامی هه‌موو به‌شه زانستییه‌كاندا له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی وه‌رگرتن و ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ندێك به‌ش و كۆلیج. ئەم سێکتەرە مافی دۆزینەوەی کار بۆ گەنجەکان دەرەخسێنێت و کواڵیتی خوێندن بەرەو پێش دەبات.
كاراكردن و هاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌دا، به‌جۆرێك بچێته خزمه‌تی پلانی ستراتیجی هه‌رێم، خزمه‌تی لایه‌نی رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیی هاوڵاتیان.
گۆڕانكاریی له سیستمی خوێندن و مەنهەج و ئادای وانەوتنەوە لە زانكۆدا بهێنرێتە کایەوە، کە له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م و پێداویستی و پلانی ستراتیجیی هه‌رێمدا بگونجێت.
رێکخستنەوەی کاروباری بازاڕ و ئابووریی وڵات، وه‌ك ئامانجێكی ئابوریی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه، ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ كاری ئازادی گه‌نجان و ده‌رچوان ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ په‌یداكردنی ده‌رفه‌تی كار له كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌تدا، له پاڵ كه‌رتی گشتی و حكومیدا. رێخستنەوەی ئەم سێکتەرە بە دەرکردنی یاسای گونجاو دەست پێدەکات.
ئافره‌تان:
خستنه‌گه‌ڕی گوشار‌و كۆششی پارله‌مانی و شارستانی به‌رده‌وام بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و دیارده و ئاكارانه‌ی كه جیاكاریی له نێوان دوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا دروستده‌كه‌ن.
خستنه‌گه‌ڕی گوشار‌و كۆششی پارله‌مانی و شارستانیی به‌رده‌وام بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و رۆحی دژی ره‌گه‌زی مێینه، له خێزانه‌وه بۆ کۆمەڵگە و نێوه‌نده‌كانی خوێندن و كارگێڕی تا دەگاتە داموده‌زگا باڵاكانی ده‌وڵه‌ت.
به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی پەرله‌مانی، شارستانیی، رۆشنبیریی، ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراواندا بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له گوند و شار‌و شارۆچكه‌كان سه‌باره‌ت به بایه‌خی ئازادیی و مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌كانی ئافره‌تان، سه‌باره‌ت به بایه‌خی به‌شدارییان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی شارستانی مۆدێرن‌و به‌رهه‌مهێندا.
قه‌ده‌غه‌كردن‌و به‌په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌راسانكردنێكی سێكسی ده‌رهه‌ق ره‌گه‌زی مێینه. سزادانی توندی ئه‌و به‌رپرسه سیاسی و حكومی و حزبیانه‌ی كه پۆسته‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌رامه به‌كاردێنن.
ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی شیاو بۆ چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، مووچه و بیمه‌ی دایك له قۆناغی دووگیانی یان زه‌یستانی و به‌خێوكردنی منداڵدا.
پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و دابینكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئافره‌ته به‌رهه‌مهێنه‌كانی ناو ماڵ، وه‌ك به‌رگدروو، فه‌رشچن‌و خانمه ده‌ستڕه‌نگینه‌كان به گشتی.
به‌رگریكردن له ته‌رخانكردنی رێژه‌ی شارستانیی شیاو بۆ ئافره‌تان له هه‌موو داموده‌زگانی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانگه و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیكردن و كارگێڕیدا.پەیرەوکردنی بیرۆكه‌ی "جیاكاریی پۆزه‌تیڤ" وه‌ك له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوودا كاری پێده‌كرێت، به‌و مانایه‌ی ئەگه‌ر پیاو و ئافره‌تێك، به‌هه‌مان توانا و لێهاتوییه‌وه بۆ پۆستێك پاڵێوران ئافره‌ته‌كه پێشده‌خرێت.
پرۆژه‌ی
ستراتیجی:
دانانی پلان و بەرنامەیەکی ستراتیژی حکومی تۆکمە و هه‌مه‌لایه‌ن، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی تاكه‌كه‌س و ده‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.
جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجیی له بواره‌كانی رێگه‌وبان، كاره‌با، نه‌وت و گاز، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، به‌ندا و ئاودێریی، كارگه‌ی بەرهەمە كشتوكاڵی و پیشه‌سازیییەکان و گه‌شه‌دان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار‌و هه‌موو بواره‌كانی ژێرخانی ده‌وڵه‌تێكی شارستانیی مۆدێرن. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پێداویستییه سەرەکییەکانی هاوڵاتیان، وه‌ك ئاوی پاكی خواردنه‌وه و دابینكردنی كاره‌با بۆ هه‌موو شار‌و شارۆچكه و گونده‌كان، به‌گوێره‌ی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی كه قۆناغی كۆتایی له پێنج ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.
ته‌رخانكردنی بوودجه‌ی شیاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌ژاری و بێكاری له‌سه‌ر ئاستی خێزان و تاكه‌كه‌س و ناوچه زیان لێکەوتووەکان.
دابه‌شكردنی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگیی هه‌رێمی. بایه‌خدانی تایبه‌ت به ناوچه په‌راوێزخراوه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی خاوه‌ن سامانی سروشتیی ده‌وڵه‌مه‌ندن.
1082 جار خوێندراوەتەوە