بەهۆى بۆردومانى
ئیسرائیل بۆسەر ناوەندى بەیروت 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسى دیکەیش بریندار
بون، چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە چەند سەرکردەیەکى حیزبوڵا لە هەوڵى
کوشتن رزگاریان بوە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکان
بڵاویانکردوەتەوە کە لە باشورى لوبنان، بەهۆى بۆردومانى ئیسرائیلەوە دوو ئەندامى
سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان کوژراون و نەتەوەیەکگرتوەکانیش هۆشدارى دەدات لەوەى ژیانى
ئەندامەکانى لە مەترسیدایە.
چەند سەرچاوەیەکى ئەمنیی ئاماژەیان بۆ
ئەوەکردوە کە وەفیق سەفا، کە سەرکردایەتیی یەکەى پەیوەندیی و هەماهەنگى حیزبوڵا
دەکات رۆژى رابردو لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانجگیراوە، بەڵام رزگارى بوە.
لە ساڵى رابردوەوە و دواى ئەوەى گروپەکانى سەربە ئێران پاڵپشتى خۆیان بۆ
فەڵەستین راگەیاند گرژیی لەنێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل دروستبوە، لە چەند هەفتەى
رابردوش گرژییەکان ئاڕاستەیەکى دیکەیان گرتوە و ئیسرائیل دەستى بە بۆردومانکردنى
ناوەندى بەیروت و کوشتنى سەرکردەکانى حیزبوڵا کردوە.
310 جار خوێندراوەتەوە