دەزگاکانى راگەیاندن لە چەند بنکەیەکى دیاریکراو دەتوانن روماڵى پرۆسەى دەنگدان بکەن

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 11/10/2024
کوردستان
+
-

بەپێی ئەو رێنماییانەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردوەتەوە، دەزگاکانى راگەیاندن و میدیاکان بۆ روماڵى پرۆسەى دەنگدان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، لە چەند بنکەیەکى دیاریکراو مافى روماڵکردنیان هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی رێنماییەکان؛ لە تەواوى بنکەکانى دەنگدانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و بنکەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان 62 بنکە بۆ روماڵى میدیایی میدیاکاران دیاریکراوە و جگە لەو شوێنانە میدیاکاران مافى روماڵیان نابێت.

 

بنکەکانى لە پارێزگاى هەولێر بۆ روماڵى میدیایی دیاریکراون ژمارەیان 26 بنکەیە و لە پارێزگاى سلێمانى 16 بنکە و لە هەڵەبجە 2 بنکە و لە دهۆکیش 9 بنکە.

 

بەپێى رێنماییەکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە پارێزگاکانى دەرەوەى هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان کە پرۆسەى دەنگدانیان تیایاندا بەڕێوەدەچێت، نۆ بنکە دیاریکراون و میدیاکان دەتوانن روماڵى پرۆسەکەى تێدا بکەن.

 

چوار رۆژى دیکە بەپێی بڕیارى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کۆتایی دێت و لە 18ـى 10 دەنگدانى تایبەت و 20ـى 10ش دەنگدانى گشتى لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

494 جار خوێندراوەتەوە