دوای بڕیارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێكخەری گشتی
بزوتنەوەکە بۆ کشانەوە لە حکومەت و ئیدارە خۆجێییەکان، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
داوای بەخشین لە پۆستەکەی دەکات.
هەواڵ:KNNC
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە:
بە بژاردە و بڕیاری ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بە هەڵبژاردن و بەدەنگی زۆرینەی خەڵك
لە ساڵی 2017ـدا وەك پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، بۆ
سێیەمین جار و کۆتایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەخشینییان لە پۆستی
پارێزگاری سلێمانی پەسەند بکات.
راشیگەیاند، پێشترش لە ساڵەکانی 2021 و
2022 دوای تەواوبونی ماوەی ساڵی خزمەتکردنییان داوای بەخشینی لە پۆستەکەی پێشکەش
کردوە.
1280 جار خوێندراوەتەوە