بەهۆی ئەو بارودۆخەی روی لە ناوچەكە
كردوە، هێڵی ئاسمانی قەتەر گەشتەکانی بۆ هەریەك لە عێراق و ئێران و لوبنان تا
كاتێكی نادیار رادەگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەندراوێكدا، هێڵی ئاسمانی
قەتەر بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە و پەرەسەندی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، كۆمپانیاكە بڕیاری داوە كە تا كاتێكی نادیار گەشتیەكانی بۆ هەریەك لە
عێراق و ئێران و لوبنان رابگرێت، هاوكات بۆ گەشتەكانی ئوردن بڕیاری داوە كە تەنها
بەڕۆژدا گەشتەكانی ئەنجام بدات.
دەشڵێت: بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی
دۆخەکە، بڕیارەكەشیان لە گرەنتی كردنی سەلامەتی سەرنشینەکانی سەرچاوەی گرتوە كە هەمیشە
لە پێشینەی کارەکانی دەمێنێتەوە.
لەئەنجامی جەنگی نێوان فەلەستین و
لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل، ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ بەیروت و
تاران ژمارەیەكی دیكەی وڵاتان راگرت، هەروەها هێڵەکانی فڕۆکەوانی کە ئەوروپا بە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و باشووری ئاسیا دەبەستنەوە، ناچار بون بۆ دوركەوتنەوە لە گرژییەكان رێگایەکی
دورتر بگرنەبەر.
777 جار خوێندراوەتەوە