لە راگەیەندراوێكدا سێنتكۆم بڵاویكردەوە: ژمارەیەک فرۆکەی جەنگی جۆری (F16)گەیشتنە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
هەواڵ: (KNNC)
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم)
رایگەیاند: ژمارەیەک فرۆکەی جەنگی جۆری (F16) كە پێشتر لە ئەڵمانیا جێگیر كرابون گەیشتنە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
گەیشتنی ئەم فڕۆكانە لە كاتێكدایە كە ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵام دانەوە لە
كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و ئەمەریكاش چاوەڕیی پەرچە كردارێكی سوپای پاسدارانی
ئێرانە، چونكە زیاتر لە جارێك كۆشكی سپی جەختی كردوەتەوە بەڵێنی بە تەلئەبیب داوە
لە دەستدرێژییەكان دەیپارێزێت.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سێ فڕۆکەی لە جۆرەكانی (F-15E) و (F-16) و (A-10) بۆ هێزەکانی لە ناوچەکە زیادکردبو.
1089 جار خوێندراوەتەوە