دەزگای شەهیدانی عێراق وردەکاری تۆمارکردنی شەهیدانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 28/10/2024
عێراق
+
-

دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالی هەرێم تۆمار نەکرابێت، لای ئەوان تۆمار دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەبدولئیلا ناعیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ـی ڕایگەیاندوە، بەگوێرەی هەمواری نوێی یاسای دەزگاکەیان کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە، هەر شەهیدێکی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالی هەرێم تۆمار نەکرابێت، ئەوا لە دەزگاکەی ئەوان تۆمار دەکرێت.

 

وتیشی: چەندین شەهیدی پێشمەرگە لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحەدین و پارێزگاکانی دیکە هەیە کە تۆمار نەکراون و مامەڵەکانیان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام ئێستا و ڕێگەیان پێ دەدرێت مامەڵەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت و لە دەزگای شەهیدانی عێراق تۆمار بکرێن.

 

ئەوەیشی خستوەتەڕو، لەگەڵ وەزارەتی و شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پەیوەندیدا دەبن تا بە زوترین کات هەماهەنگی پێویست بکرێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی ئەو شەهیدانە و تۆمارکردنیان لە دەزگای شەهیدانی عێراق.

224 جار خوێندراوەتەوە