تورکیا دەستگیرکردنی 2016 ئەندامی رێكخراوی داعشی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 28/10/2024
جیهان
+
-

وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی هەڵمەتێكی هێزە لەسەرتاسەی ئەو وڵاتە دو هەزار و (16) ئەندامی رێكخراوی داعشیان دەستگیركردوە.


هەواڵ: (KNNC)


عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردوەتوە، بەمەبەستی دابینكردنی ئەمنیەت و ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی، هێزە ئەمنییەكانیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دژە تیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكیان لە (45) ویلایەتی سەرتاسەری وڵات ئەنجامداوە لە نێویاندا سێ گەورەترین ویلایەتی ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ و ئیزمیر.


رونیكردوەتەوە، لە ئۆپراسیۆنەكیاندا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە دو هەزار و (16) ئەندامی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن، كە بەرپرسیارێتی جۆراوم جۆریان لەناو رێكخراوەكەدا هەبوە.


وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەندامە دەستگیركراوەكانی رێكخراوی داعش بەشدارییان لە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ رێكخراوەكە كردوە، بۆیە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا بەوردی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكەن.

109 جار خوێندراوەتەوە