بە فەرمیی حیزبوڵاى
لوبنان نەعیم قاسم-ى وەک جێگرەوەى حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حیزبەکە دیاریکرد
کە لە 27ـى ئەیلول لە بۆردومانێکى ئیسرائیل کوژرا.
حیزبوڵاى لوبنان لە
بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ شوراى حیزبوڵا رەزامەند بون لەسەر هەڵبژاردنى شێخ
نەعیم قاسم وەک ئەمیندارى گشتى و هانیان دەدەین کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەدیهێنانى
بنەما و ئامانجەکانى حیزبوڵا.
نەعیم قاسم کێیە؟
ناوى تەواوى نەعیم بن محەمەد نەعیم قاسم-ە و لە
ساڵى 1953 لە ناوچەى بەستا لە بەیروت لەدایک بوە.
33 ساڵ وەک جێگرەوەى
ئەمیندارى گشتى حیزبوڵا کارى کردوە.
هاوسەرگیرى کردوە و
خاوەنى شەش منداڵە.
زانکۆى لوبنانى لە
ساڵى 1971 تەواو کردوە و خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرە لە بوارى کیمیا.
لە ساڵى 1974 چوەتە
ریزەکانى جوڵانەوەى مەحرومین و پۆستى جێگرى بەرپرسى رۆشنبیرى جوڵانەوەى ئەمەل-ى
وەرگرتوە.
لە ساڵى 1991ـەوە پۆستى
جێگرى ئەمیندارى گشتى حیزبوڵاى وەرگرتوە و تا کوشتنى حەسەن نەسروڵاش لەو پۆستەى
بەردەوام بوە.
29ـى10ـى2024 وەک
ئەمیندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنان دیاریکرا.
281 جار خوێندراوەتەوە