سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت:
ئەمەریكا دەتوانێت هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی، بەڵام ملكەچی نابین دەشڵێت: سوپای
وڵاتەكەی توانای تێكدانی ئاسایشی ئیسرائیلی هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند:
ئەمەریکا دەتوانێت هێش بكاتە سەر وڵاتەكەی، بەڵام ناتوانێت لە ئێران بمێنێتەوە،
چونكە هەرگیز ملكەچ و تەسلیمی ئەمەریکا نابین، ئیمان و متمانە هەیە، بۆیە هیچ هێزێک
ناتوانێت ڕوانگەیەکی چەپ بەرامبەر بە وڵاتەکەمان جێبەجێ بكات.
وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی
ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران بدات، سوپای پاسداران توانای تێکدانی ئاسایشی ئەو وڵاتەی
هەیە و لە جاری پێشو وەڵامێكی بەهێزتری دەدەنەوە.
سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردەوە،
خواستی وڵاتەكەی جەنگ نییە، بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەریان بەدڵنیاییەوە وڵامی
دەدەنەوە.
قسەكانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاتێكداكە كە، میدیاکانى ئیسرائیل ئاشکرایان کردبو، کابینەی جەنگى ئیسرائیل، لە دوایین کۆبونەوەی خۆیاندا، بریاری هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر ئیران پەسەند کردوە.
پێشتر، تاران بەپشتیوانی كردنی
ئیسرائیل بۆ بەئامانج گرتنی بنكە و بارەگا سەربازییەكان، واشنتۆنی تۆمەتبار کرد كەبەهۆیەوە
چوار سەربازی هێزەکانی سوپای ئێران گیانیان لەدەستدا.
346 جار خوێندراوەتەوە