مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق وادەى کۆتایى
هاتنى هێرشەکانیان بۆسەرئیسرائیل ئاشکرا دەکات، راشیدەگەیەنێت
ئاستى هێرشەکانیان بەرێژەی 30% بەرزکردوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق بە میدیاکانى
عێراقى راگەیاندوە، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل بەردەوامە و توانیویانە ئاستى
هێرشەکانیشیان بەڕێژەى 30%ى بەرزکردوەتەوە و لە مانگى داهاتوشدا بەرزتریش
دەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، توانیویانە 11
ناوچە لە قوڵایى خاکى ئیسرائیلدا بە ئامانج بگرن و لەهەمانکاتدا ئیسرائیل
نەیتوانیوە65%ى هێرشەکان پوچەڵ بکاتەوە.
سەرچاوەکەى بەرەى مقاوەمەى ئیسلامى راشیگەیاندوە،
هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى تاوانەکانى ئیسرائیل دژى خەڵکى
بێتاوانى لوبنان و فەڵەستین رادەگیرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی
لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان
کردە سەر پێگەییەکی گرنگ لە باکوری ئیسرایل و لە 10 رۆژى رابردوشدا 20 هێرشیان بە
درۆن و موشەک کردوەتەسەر ئەو وڵاتە.
55 جار خوێندراوەتەوە