دوای چەندین جار دواخستنی بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆبێتەوە و زۆرینەى
لایەنە سیاسییەکانیش هاوڕان لە سەر هەڵبژاردنى مەحمود مەشهەدانى بۆ ئەو پۆستە.
هەواڵ:KNNC
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی
دانیشتنی سبەینێ پێنجشەمەی بڵاوکردەوە و تەنها لە یەک تەوەر پێکهاتوە کە هەڵبژاردنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
نزیکەی ساڵێکە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە دورخراوەتەوە و تا ئێستاش
سەرۆکی پەرلەمان کە لە پشکی سونەکانە دیاری نەکراوە.
هاوکات چەند لایەنێکى سوننە کەپێکهاتون لە تەقەدوم، جەماهیر ئەلوەتەنیە،
حەسم، مەشروع ئەلوەتەنى عێراقى، سەدارە و موبادەرە لە بەیاننامەیەکدا جەختیانکردوەتەوە، مەحمود
مەشهەدانی کاندیدى ئەوانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان و پشتیوانى هیچ کاندیدێکی
دیکەی سوننە ناکەن بۆ ئەو پۆستە
50 جار خوێندراوەتەوە