بەیانى ئەمڕۆ مقاوەمەى ئیسلامى ئەنجامدانى سێ
هێرشى بۆسەر سێ ئامانجى"گرنگ" لە ئیسرائیل راگەیاند و جەختیش لە بەردەوامیی هێرشەکان
دەکەنەوە.
هەواڵ:KNNC
مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا
بڵاویکردەوە:"لە عێراقەوە ئامانجێکى گرنگمان لە "جۆلان-ى
داگیرکراو" بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کردوەتە ئامانج.
دواتر لە بەیاننامەیەکى دیکەدا مقاوەمەى
ئیسلامى لە عێراق دەڵێت: هەر بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامانجێکى گرنگمان لە عەکا لە باکورى "خاکى داگیرکراو"
کردوەتە ئامانج.
بەیاننامەیەکى دیکەى
مقاوەمە کە هەر بەیانى ئەمڕۆ بڵاویانکردوەتەوە دەڵێت: بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان
ئامانجێکى سەربازیمان لە باشورى "خاکى داگیرکراو" کردوەتە ئامانج.
بەپێی بەیاننامەکان
ئەم هێرشانە بۆ گەلى فەڵەستین و لوبنانە و دژى ئەو دەستدرێژییانەیە کە ئیسرائیل
دەرهەق بە منداڵان و ژن و پیرەکان ئەنجامیان دەدات.
جەختیش دەکەنەوە کە
بەشێوەیەکى بەردەوام، ئەم هێرشانەیان دژى ئیسرائیل بەردەوامیی دەبێت.
225 جار خوێندراوەتەوە