کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی
کەمێک نمە باران هەیە، سبەینێش پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و باران بارین زیاتر دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو
دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمەباران هەیە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم
دەڵێت: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و ناوچەی جیاجیا
دەبارێت، لە کاتەکانی ئیوارەدا ڕێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنوری
پارێزگای سلێمانی پاشان لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و باران بارین تەواوی
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما یەک تـــا دوو پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 01- 11- 2024
146 جار خوێندراوەتەوە