کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەنقەرەی
پایتەختی تورکیا.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی
بەسەردانێکی فەرمی گەیشتوەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی
نوسینگەی سەرۆکوەزیران، بڕیارە سودانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-ـی سەرۆککۆماری
تورکیا کۆببێتەوە، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ئاشکرا بکات.
دوێنێ
پێنجشەممە، سودانی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی پەیوەنیداری کرد کە بەرپرسە لە
جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتن و یاداشت و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان عێراق و تورکیا لە
بوارە جیاجیاکان واژۆکراون.
137 جار خوێندراوەتەوە