بۆ بەهاناوە چونی لێقەوماوان، سەرۆك وەزیرانی
ئیسپانیا (10) هەزار ئەندامی سوپای وڵاتەكەی رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ڤالێنسیا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: بۆ بەهاناوە چونی
لێقەوماوانی زریانە بەهێزەكەی چەند رۆژی رابردو كە بەهۆیەوە زیاتر لە (200) گیان
لەدەستدان و بێسەروشوێن بونی ژمارەیەكی دیكەی لێكەوتوەتەوە، (10) هەزار ئەندامی
هێزە چەكدارەكان كە لە سەرباز و پۆلیس پێكهاتون رەوانەی رۆژهەڵاتی ڤالێنسیای وڵاتەكەی
دەكات.
وتیشی: بێجگە لە بەشداریكردنی دو هەزار
و (500) پاسەوانی مەدەنی و هەزار و (800) پۆلیسی نیشتیمانی، كە زیاتر لە چوار هەزار و (500) كەسیان رزگار كردوە، هەزاران هاوڵاتی ئیسپانیا خۆبەخشانە هاوكاری تیمەكانی حكومەتیان كردوە و
بەهانای لێقەوماوانەوە رۆشتون.
سەرۆک وەزیرانی
ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، تا ئێستاش کارمەندانی فریاگوزاری لە شوێنە
جیاوازەكان و ناو ئۆتۆمبێل و باڵەخانە نوقمبوەکان دە پشكنن و لە هەوڵی رزگار كردنی
لێقەوماواندان كە بەهۆی لافاوەكەوە روبەڕوی دۆخێكی سەختی تەندروستی بونەتەوە.
231 جار خوێندراوەتەوە