وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ سودانی؛ نابێت عێراق بچێتە ناو
ململانێ سیاسییەكانی ناوچەكە و جەختیش لە كۆتایی هێنان بە هێرشی گروپە عێراقییەكان
بۆ سەر كارمەندانی وڵاتەكەی دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویكردوە؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی
لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی
ئەمەریكا باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتەكەی کرد بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوان
بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەززە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی كردەوە، گرنگە عێراق نەچێتە ناو
ململانێ سیاسییەكانی ناوچەكەوە و بێلایەنی خۆی بپارێزێت، هاوكات، دەبێت عێراق ئەو
گروپە چەكدارییانەی هێرش دەكەنە سەر ئەمەریكا كۆنترۆڵ بكرێن.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن داوای لە
حکومەتی عێراق کردوە، پێویستە حكومەتی عێراق ئەو کارمەندە ئەمەریكییانەی
لەوڵاتەكەی كاردەكەن لە هێرشەكانی ئەو گروپانە بپارێزێت.
134 جار خوێندراوەتەوە