باشترین كات بۆ خواردنی ڤیتامینەكان کەیە؟

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 08/11/2024
تەندروستی
+
-

 زۆر کەس بۆ چارەسەرکردنی کەمی ماددە خۆراکییەکان ڤیتامین و تەواوکەرە خۆراکییەکان بەکاردەهێنن، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە خواردنی ڤیتامین یان تەواوکەرە خۆراکییەکان لە کاتێکی دیاریکراوی رۆژانەدا کاریگەرییان زیاد یان کەم بکات، بەڵام خواردنی هەندێک ڤیتامین لەکاتێکی دیاریکراودا رەنگە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەم بکاتەوە.

 

تەندروستی:KNNC

 

ئەو کەسانەی تەواوکەری ڤیتامینەکان بەکاردەهێنن، بەتایبەتی ئەوانەی کەمیی هەندێک ڤیتامینیان هەیە، نابێت واز لە خواردنی تەواوکەرەکان بهێنن، بەگشتی باشترە خۆمان بەدور بگرین لە بەكارهێنانی چەند تەواوکەرێک لە یەک کاتدا و بە شێوەیەکی سەرەکی قەرەبوی کەمی ماددە خۆراکییەکان لە ڕێگەی خۆراکی هاوسەنگەوە بكەین.

 

باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان:

 

ئەو ڤیتامینانەی لە ئاودا دەتوێنەوە: جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی توانای دروستکردن و هەڵگرتنی ڤیتامینەکانی تواوە لە ئاودای نییە، بۆیە پێویستە ئەم ڤیتامینانە لە ڕێگەی خۆراکی ڕوەکی و ئاژەڵ یان تەواوکەری خۆراکەوە دابین بکرێت.

 

ئەو ڤیتامینانەی لە ئاودا دەتوێنەوە بریتین لە:

 

-ڤیتامین سی: خواردنی بە بڕی پێشنیارکراو لە هەر کاتێکی شەو و رۆژدا سەلامەتە، لە بەرهەمەکانی سەوزە و میوەی وەک پرتەقاڵ، سندی، لیمح هەیە، لەش ڤیتامین سی هەڵناگرێت، بۆیە پێویستە رۆژانە وەربگیرێت، باشتر وایە بە بڕێکی کەم لە رۆژدا بخورێت.

 

- جۆرەکانی ڤیتامین B: ئاستی وزەی لەش دابین دەکەن باشترین کات بۆ خواردنیان دوای هەستانە لە خەو، بەتایبەت لە بەیانیان.

 

ئەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە: بە ڕێژەیەکی کەم پێویستن و خواردنی بڕێکی زۆر لەو ڤیتامینانە زیانی هەیە و دەبێتە هۆی ژەهراویبون، هەروەها کوڵاندنی خواردن ڤیتامینەکانی تواوە لە چەوریدا لەناو نابات، بەزۆری مرۆڤەکان ئەو ڤیتامینانەی لە چەوریدا دەتوێتەوە لە ڕێگەی خۆراکی خۆیانەوە دابینی دەكەن و پێویستیان بە خواردنی ڤیتامین یان تەواوکەری خۆراک نییە، هەندێک جۆری ڤیتامینی تواوە لە چەوریدا بریتین لە: ڤیتامین  A،ڤیتامین D،ڤیتامین Eڤیتامین.

 

ڤیتامینەکانی پێش لەدایکبون: ئەو ژنانەی پلانیان هەیە دوگیان بن پێویستە ڕۆژانە 0.4 بۆ 0.8 میلیگرام ترشی فۆلیک بخۆن پێش دوگیانی، تەواوکەرە خۆراکیەکانی پێش لەدایکبون کە ترشی فۆلیک لەگەڵ ماددە خۆراکیەکانی دیکەی وەک ئاسن و کالیسیۆم تێکەڵ دەکەن، ڤیتامینە پێویستەکانی پێش لەدایکبونن، خواردنی تەواوکەری خۆراکی پێش لەدایکبون بە گەدەی بەتاڵ ڕەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی هەرس.،ئەگەر خواردنی تەواوکەرەكان دڵ تێكچون زیاد بکات، دەتوانرێت لەگەڵ بڕێکی کەم لە خۆراکدا بخورێت، جۆری جیاوازی ڤیتامینەکانی پێش لەدایکبون هەیە و پێویستە خانمان لە کاتی دوگیانیدا ئاگاداری هەڵبژاردنیان بن.

 

بۆیە ئەگەر هەو ڕۆژێک ترشی فۆلیک دەخۆیت، لە هەمان کاتدا بیخۆ، یان بەیانیان یان ئێواران،  دەتوانیت حەبی فۆلیک لەگەڵ خواردن یان بەبێ خواردن بخۆیت. 

 

تەواوکەرە خۆراکییەكانی تر: جەستەی مرۆڤ پێویستی بە هەردو ڤیتامین و کانزاکان هەیە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات،هەندێک جۆری کانزاکان بریتین لە:ئاسن،کالیسیۆم،مەگنیسیۆم،زینك
زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو کانزایانە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست بکات، تەواوکەرە کانزاییەکان پێویستە ڕۆژانە لەگەڵ خۆراکدا بخورێت، خواردنی تەواوکەرە کانزاییەکان بەبێ خۆراک لەوانەیە پەیوەندی بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک ناڕەحەتی هەرسەوە هەبێت.

1385 جار خوێندراوەتەوە