جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 08/11/2024
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیا جارێکی دیکە بەرزبونەوەی تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بانکی ناوەندی ئەمەریکا، رێژەی سودی کەمکردەوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی لە مامەڵە خێراکاندا،نرخی زێڕ بەرێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 2693.71 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئایندەی زێڕ لە ئەمریکا بە ڕێژەی 0.4% زیادیکردوە و گەیشتووەتە 2716.4 دۆلار.

 

لە کۆتا کۆبونەوەی دوو ڕۆژەی سیاسەتی دراودا، بانکی ناوەندی ئەمریکا دوێنێ ڕێژەی سودی  کەمکردەوە، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری هەبو لەسەر بەرزبونەوەی نرخی زێڕ.

 

سەبارەت بە دراوەکانی دیکەش، لە مامەڵە خێراکاندا نرخی زیو بە ڕێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتوەتە 31.98 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بە ڕێژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 1000.35 دۆلار و پالادیۆمیش لە 1024.40 دۆلار جێگیر بووە.

1522 جار خوێندراوەتەوە