لەناو شارى هەولێر بازرگانێکى بیانى کە چەندین
ساڵى کارى بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەکات بە 11 کیلۆ کۆکایینەوە دەستگیرکرا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە
راگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچونی چەند هەفتەیی،
لەچالاکیەکدا لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا
بگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو ماددە هۆشبەرانە لە
غینیاوە هێنراونەتە هەرێمى کوردستان و هەر لە پرۆسەى دەستگیرکردنەکەدا بازرگانێکى
ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوە کە بیانى بوە و چەندین ساڵ بوە کارى بازرگانى ماددە
هۆشبەرەکانى کردوە.
لە ئێستادا تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە
و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا
دەکرێت.
212 جار خوێندراوەتەوە