ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی
بڵاویکردوەتەوە، پاتریشیا گۆنسالڤسی تەمەن 31ساڵ، لە ڕێگەی نەشتەرگەری لێزەر و بە
هاوکاری زیرەکی دەستکرد توانای بینینی شەش لەسەر شەش بۆ چاوەکانی گەڕێندرایەوە.
تەندروستی؛KNNC
لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی بەریتانیا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی زیرەکی
دەستکردەوە، نەشتەرگەرییەکی گەڕاندوەی بینین بۆ چاوی چارەخوازێک سەرکەوتو بو، کە پێشتر بەبێ چاویلکە هیچ شتێکی نەبینەوە.
لە
نەشتەرگەرییەدا سەرەتا، پزیشکەکان، بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە سکانێکی وردی
چاوەکانیان کردوە، پاشان ڤێرژنێکی نوێی دیجیتاڵییان لێ دروست
کردوە، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی چاوەکانی لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە بەرنامەیەکی تایبەت بۆ ڕاستکردنەوەی بینینی داڕێژراوە.
دوای دارشتنی بەرنامەکە لە لایەن زیرەکی
دەستکردوە، لە کۆتاییدا پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە ئەو بەرنامەیەی کە زیرەکی دەستکرد دایڕشتوە لەسەر چاوەکانی چارە
خوازەکە، وەک خۆی جێبەجێکردوە و نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتو بوە.
"من زۆر دڵخۆشم کە نەشتەرگەری چاوم لە ڕێگەی تیشکەوە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە بۆ بکرێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکەم دەکەم"، ئەمە وتەی خاتو پاتریشیایە، پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی.
خاتوو گۆنسالڤێس، کە بە ڕەچەڵەک پرتوگالییە، هەر لە تەمەنی پێنج
ساڵییەوە چاویلکەی بەکارهێناوە، بەبێ
چاویلکە هیچی نەبینیوە و لە ڕوی یاساییەوە بە نابینا دانراوە، دوای تەواو بونی نەشتەرگەرییەکەی وتویەتی زۆر دڵخۆشم کە لەمەوداو بەبێ چاویلکە دەتوانم، بە ئاسانی ببینم .
خانمە پرتوگالییەکە یەکەم کەس لە بەریتانیا کە جۆرێکی نوێی
نەشتەرگەری لەیزەری بە زیرەکی دەستکرد(AI) ئەنجام بدات، دکتۆر عەلامبی کە سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەکەی کردوە دەڵێت: پێش نەشتەرگەرییەکە،
بە بێ چاویلە نەیتوانیوە هیچ ببینێت، بەڵام لە دوای نەشتەرگەرییەکە چاوی وەک چاوی
کەسێک ئاسایی توانای بینین هەیە و هیچ کێشەیەکی لە بینیندا نەماوە و بۆ هەمیشە ماڵئاوای لە چاوێلکەکەی کردوە.
1166 جار خوێندراوەتەوە