چەند هۆکارێک هەن کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازار
لە قاچەکاندا، لەوانەیە ئازار و گرژی و کزانەوەی لەگەڵدا بێت.
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا
پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن دەڵێت: ھەستکردن بە
ماندوبون مەرج نیە نەخۆشی بێت، بەڵام دەبێت گرنگی بەجەستەمان بدەین، کاتێک ھەست بەماندوبوون
دەکەین.
هەروەها
ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کردوە کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازار لە قاچەکاندا:
- گرژبونی ماسولکەکانی قاچ: دەبێتە ھۆی ھەستکردن
بە ماندویەتی، پێویستە لەو کاتەدا پشوی تەواو بە قاچەکان بدرێت ھەتا نیشانەکان نامێنن.
کەمی پۆتاسیۆم: کاتێک ڕێژەی پۆتاسێۆم کەمدەبێت
لەلەشدا، لەوانەیە ئەم نیشانانەی تریشی لەگەڵدا بێت:(بێتاقەتی،بێھێزی،گرژی قاچەکان، قەبزی).
-دەوالی: کاتێک خوێنھێنەرەکان بەباشی کارناکەن، خوێن تیایاندا کۆدەبێتەوە،
خوێنھێنەرەکان گەورە دەبن و دەئاوسێن.
- کەمبونەوەی سوڕی
خوێن بۆ قاچەکان: لەم حاڵەتەدا خوێن بەباشی ناتوانێت بڕوات بۆ پەلەکانی خوارەوە و
گەڕانەوەی خوێنیش بەباشی نابێت بەرەو دڵ بۆیە ھەڵئاوسان دروست دەبت لە قاچ و پێ و
قولەپێدا.
- دوو گیانی
چۆن چارەسەری ماندوبونی قاچەکانم بکەم؟
-- شانەکردنی
وشک: ئەمیش بە فڵچەی تایبەت دەکرێت، کەیارمەتی چالاک کردنی سوڕی خوێن دەدات، سوڕی
لیمف چالاک دەکات، وزەی زیاتر دەدات بەقاچەکان، جگە لەوەی خانەکانی پێست تازەدەکاتەوە،
شانەیەک بەکاربھێنە یاخود فڵچەیەک کەدانەکانی سروشتی بن و ڕەق نەبن، لە پێیەکانتەوە
دەست پێبکە و بەرەو قاچ و بەرەو دڵ، ئەمە بۆ ماوەی (10-15)خولەک ئەنجامبدە، حەمامێکی
سارد.
- حەمامی گەرم: چونە ناو حەمامی گەرم یارمەتی
خاوبونەوە دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، دەتوانیت 2 کوپ خوێی دەریا یاخود سۆدەی
نان بکەیتە تەشتی حەمام یاخود بانێۆکەوە بۆ ماوەی بیست خولەک.
- حەمامی قاچ: شوشتنی قاچەکان یارمەتی پشودانی قاچەکان دەدات بە کەمکردنەوەی ئازار و
ئاوسان و ھەوکردن، باشترە تەشتێک یاخود سەتڵێک ئاوی شلەتێن بێنیت و یەک کوپ سرکە یاخود
خوێی زبری تێبکەیت و بۆ ماوەی بیست خولەک قاچەکانتی تێبکەیت.
- سرکەی سێو: ھەندێک لەتوێژینەوەکان دەڵێن، چەورکردنی قاچەکان بەسرکەی
سێو نیشانەکانی دەوالی کەمدەکاتەوە، وەکو گرژبون و ئازار و ماندوبون.
دانانی سەھۆڵ لەسەر قاچەکان
بەستنی قاچەکان بە سپلینتی تایبەت یاخود بە باندج
بەرزکردنەوەی قاچەکان، دانانی لەسەر گۆشە بۆ کەمکردنەوەی
ئاوسان و ناڕەحەتی.
مەساجکردن و شێلان.
قاچەکانت بەرزبکەرەوە یاخود سکوات ئەنجامبدە
کاتێک بەسەر پێوەیت ھەوڵ بدە لاسەر پەنجەی پێیەکانت
خۆت بەرزبکەیتەوەو دووبارە پێیەکانت دابەزێنیتەوە بۆ زەوی.
451 جار خوێندراوەتەوە