وەزارەتی گواستنەوە: رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆی فڕۆکەخانەکان بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
05:53 - 16/11/2024
عێراق
+
-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق جەختی كردەوە كە، کە لەڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا لە رۆژانی سەرژمێری، گەشتی فڕۆكەخانەکان بەردەوام دەبن.


هەواڵ: (KNNC)


مەیتم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، بەمیدیاكانی وتوە: لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری، گەشتە ئاسمانییەكان بەپێی خشتەی گەشتەكانی خۆیان بەردەوام دەبن.


وتیشی: رۆژانی (20 و 21) كە لەسەرتاسەری عێراقدا قەدەغەی هاتوچۆیە فڕۆكەخانەكان ناگرێتەوە.   


وتەبێژەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ هاتوچۆكردن و دابینكردنی بلیتی بۆ گەشتیاران و سەرنشینان هەروەها تێپەڕین بەناو بازگەكاندا هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كراوە.

102 جار خوێندراوەتەوە