وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: ئاگر بەستی جەنگی
لوبنان دەرفەتە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی لوبنان و ئیسرائیل.
هەواڵ: (KNNC)
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: ئاگربەستی
جەنگی لوبنان دەرفەت دەڕەخسێنێت كە ئاوارەكانی
لوبنان و باكوری ئیسرائیل بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بڕیار وایە كاتژمێر (10:00)ـی ئەمشەو، جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاگر بەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان رابگەیەنێت،
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان؛ نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێشوازی
لە ناوەڕۆکی بەیاننامەی ئاگربەستی ئەمەریکا و فەرەنسا بکات.
سەبارەت بە ئاگربەست، تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویكردەوە؛
ئەو كۆبونەوەی كە بڕیاربو ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر ئاگر بەست بكرێت، کابینەی سەربازی
ئیسرائیل کۆبونەوەكەی "دواخستوە"، وتەبێژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل، ئاگاداری سەرۆكی لە "دواخستنی" ئەنجامدانی کۆبونەوەكە ئاگادار
كردوەتەوە.
سی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەكە
دیار نییە، هەروەك چۆن كاتی كۆبونەوەكە لە داهاتودا ئاشكرا نەكراوە.
174 جار خوێندراوەتەوە