لەگەڵئەوەى تا ئێستا موچەى مانگى 10ى موچەخۆرانى
هەرێمى کوردستان دابەش نەکراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمى
کوردستان، داوای لیستی مانگی 12 لە فەرمانگەکان دەکات.
ئابورى:KNNC
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەی ئێن ئێن،ى
راگەیاند: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم داوایی لیستی موچەی مانگی 12 لە فەرمانگەکانی
حکومەت کردوە و دوایکردوە تاکۆتایی هەفتەی داهاتو لیستی موچەکان بگاتە وەزارەتەکەیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هۆکارى
داواکاریی لیستى مانگى 12 بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لیستەکە بەرلە داخستنی ژمێرەی کۆتایی
کە 20ی مانگی 12یە لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەم هەفتەیە، وەزارەتى
دارایی هەرێم لیستی موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی رادەستی وەزارەتی دارایی
حکومەتی عێراق کرد، تا ئێستاش موچەی مانگى 10 رەوانەى هەرێم نەکراوە و
چارەنوسى سێ موچەى کۆتایی ئەمساڵ بە نادیارى ماوەتەوە.
سلێمانى-بڕیار نامیق
511 جار خوێندراوەتەوە