گروپە چەکدارە سورییەکانی هاوپەیمانی تورکیا بەسەرپەرشتی
دەستەی تەحریر شام تەواوی پارێزگای حەڵەبییان لە باکوری سوریا کۆترۆڵکرد، جگە
لە دو ناوچە کە لەژێر دەستی یەپەگەدایە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوریا بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: گروپە
چەکدارە سورییەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەی تەحریر شام تەواوی
ناوچە و گەڕەکەکانی پارێزگای حەڵەبیان کۆنترۆڵ کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وێڕای کۆنترۆڵکردنی تەواوی
شارەکە، بەڵام هێشتا هەریەك لە گەڕەکە گەورەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە شاری حەڵەب
لە ژێر دەستی یەپەگەدایە و پارێزراوە.
لەلای خۆشیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە: گروپە چەکدارەکان گەیشتونەتە قەڵای حەڵەب و ناوچەی سەراقب
کە ناوچەیەکی ستراتیژییە و حەڵەب بە لازقیە و دیمەشق دەبەستێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سوپای سوریا لە ناوچەکە کشاوەتەوە
تەنانەت بەبێ تەقاندانی فیشەکێك و ئەنجامدانی هیچ شەڕێك.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا
بەهۆی پێکدادانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە 250 کەس لە گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا
و هاوڵاتیی سڤیل کوژراون.
777 جار خوێندراوەتەوە