پەیامنێری
(كەی ئێن ئێن) رایدەگەیەنێت: دواى کشانەوەى هێزەکانى سوپاى سوریا لەحەڵەب هێزەکانى
سوریاى دیموکراتى و یەپەگە فڕۆکەخانە و چەند ناوچەیەکى ئەو شارە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری
(کەی ئێن ئێن) لەڕۆژئاواى کوردستان رایگەیاند: دوای پێشڕەویی چەکدارانی دەستەى تەحریر
شام و گروپە چەکدارە سورییەکانی هاوپەیمانی تورکیا بۆ سەر شاری حەڵەب و کشانەوەی
سوپای سوریا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە کۆنترۆڵی هەریەك لە
گەڕەکەکانی، شێخ نەجار، سوریان، شێخ حەدید، تەل ئەران، تەل
حاسل، دێر حافز و فڕۆکەخانەی حەڵەب و ناوچەی پیشەسازی شاری حەڵەب بکەن.
بەپێى
زانیارییەکانى پەیامنێرى (کەى ئێن ئێن) هێزەکانی جەیش ئەلسواری
سەر بە هەسەدە ڕێگای نێوان منبج - حەڵەبیان کۆنتڕۆڵ کردوە.
لەلایەکى
دیکەوە ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: یەکینەکانی پاراستنی گەل توانیوانە
ناوچەکان نوبل و زەهرا و هلوک لە باکوری ڕۆژئاوای حەڵەب کۆنتڕۆڵ بکات.
453 جار خوێندراوەتەوە