ئیدارەى راگەیاندنى
وزەى ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە هەفتەى رابردودا عێراق یەکێک بوە لەو وڵاتانەى بڕێکى
زۆر نەوتى بۆ وڵاتەکە هەناردە کردوە بەجۆرێک ئاستى هەناردەکەى بۆ ئەمەریکا
زیادیکردوە و پێش مەکسیک کەوتوە.
ئابورى:KNNC
بەپێی ئەو خشتەیەى ئیدارەکە بڵاویکردوەتەوە؛ تێکڕاى
هاوردەکردنى نەوتى ئەمەریکا لە هەفتەى رابردودا لە هەشت وڵاتى سەرەکییەوە 5.657
ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە بوە، بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى ملیۆنێک و 80 هەزار
بەرمیل نەوتى رۆژانە دابەزینى بەخۆوە بینیوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هەناردەکردنى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەى
رابردو 277 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بوە، بەراورد لە هەفتەى پێش خۆى 40 هەزار
بەرمیل نەوتى رۆژانە بەرزبوەتەوە.
ئەوەش هاتوە کە زۆرترین بڕى نەوت هەفتەى رابردو
لە کەنەداوە چوەتە ئەمەریکا دواتریش ڤەنزوێلا و سعودیە و بەرازیل و دواتریش عێراق
و دواى عێراقیش لە مەکسیکەوە زۆرترین نەوت رەوانەى ئەمەریکا کراوە.
85 جار خوێندراوەتەوە