قائیمقامییەتی شارەزور: بۆنێکی ناخۆش بڵاوبوەتەوە و کەس نازانێت چییە

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 06/12/2024
کوردستان
+
-

قائیمقامی قەزای شارەزور بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دانیشتوانی قەزاکە هەراسان بون بە بۆنێکی ناخۆش، لە هەمانکاتدا بوەتەهۆی پیسبونی ژینگە، تا ئێستاش نازانرێت هۆکاری ئەو بۆنە ناخۆشە چییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوێکدا قەزای شارەزور بڵاویکردەوە، لەسەرەتا دروستبونی ئەو بۆنە ناخۆشە، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی.

 

دەشڵێت: سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە لە سنوری کارگێڕی قەزای شارەزور نییە، بۆیە نەتوانراوە لێپرسینەوە بکەن، بە پەیوەندی تەلەفۆنی قائیمقامیەتی سلێمانی و ناحیەی عەربەت و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی لە بونی ئەو بۆنە ناخۆشە ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام رێکاری پێویست نەگیراوەتەبەر.

 

قائیمقامییەتی قەزای شارەزور، داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت داواکاری گشتی دەکات رێکاری پێویست بگرنەبەر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان، تا چیتر تەندروستی و ژینگە نەشێوێنرێت و پیس نەکرێت.

121 جار خوێندراوەتەوە