ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە دوای کۆبونەوە سێ قۆڵییەکەیان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سوریا و ئێراندا، فواد حسێن رایگەیاند؛
جەخت دەکەیەنەوە ئاسایشی سوریا پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
هەواڵ: KNNC
گۆڕانکارییە خێراکانی سوریا، هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سوریا و
ئێرانی لە بەغداد کۆکردەوە و فواد حسێنیش رایگەیاند؛ سوریا بۆ عێراق گرنگە و ئاسایشی هەردو وڵات پەیوەستن بەیەکەوە.
لەبارەی گواستنەوەی پریشکی شەڕەکەوە بۆ عێراق، فواد حسێن وتی پارێزگاری لە
تەواوی سنوری وڵاتەکەمان دەکەین ئامادەکاری تەواومان کردوە و دەمانەوێت وڵاتەکەمان لە جەنگ بە دور بێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێشخەریانکردوە لە بەغداد بۆ کۆبونەوەیەکی فراوانی دیپلۆماسی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ڕەوشی
سوریاوە.
عەباس عێراقچی ئیسرائیل و ئەمەریکای
تۆمەتبار کرد بە پاڵپشتی کردنی هێزە چەکدارەکان دژ بە ئەسەد و جەختی کردەوە
پشتیوانییەکانیان بۆ سوریا بەردەوام دەبێت.
وەزیرەکەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشانە بەردەوامیان
هەبێت، شەڕەکە دوای سوریا دەگوازرێتەوە بۆ ئوردن، عێراق و تورکیا.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا، بەسام سەباغ رایگەیاند هێرشی گروپە چەکدارەکان
تەنها مەترسی نییە لەسەر سوریا، بەڵکو بۆ
تەواوی ناوچەکە مەترسیدارە و داواکارین پاڵپشتی و هاوکاری حکومەتی سوریا بکرێت لەم دۆخەدا.
لە بارەی بارودۆخی هێزەکانیان ئاماژەی بەوەدا توانیویانە بەرپەرچی هێرشی گروپە چەکدارەکان بدەنەوە و لە هەوڵدان ئەو شوێنانەی لەدەسیان داوە کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێزەچەکدارەکانی دژ بە سوریا لە پێشڕەوی خێرادان و لە چەند ڕۆژی ڕابردودا شارە گەورەکانی حەلەب و حەمایان گرت و ئێستا بەرەو حومس دەڕۆن و باس لەوە دەکرێت لە ئێستادا کەمتر 48 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حومسەوە دورن.
98 جار خوێندراوەتەوە