لە کۆتایی هەفتەدا
نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2688 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری: KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی
بازاڕە داراییەکان نرخی زێڕ بەڕیژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و بە 2688.29 دۆلار مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بە 2711
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕ،
چینە کە گەورەترین بەکارهێنەری زێڕە و دەستیکردوە بە کڕینی زێر، هەروەها
چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکی ناوەندی ئەمەریکا، هۆکارێکی دیکەی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بە 30.94 دۆلارە و پلاتینیۆم بەڕێژەی بە 933.65 دۆلار، مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
1438 جار خوێندراوەتەوە