دۆناڵد ترەمپ: بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان گەیشتن بەرێككەوتن

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 15/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت: بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان گەیشتن بەرێككەوتن و بەم زوانەش جێبەجێ دەكرێت، سوپاس.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترویس سۆشیال) كە خۆی خاوەندارێتی دەكات بڵاویكردەوە؛ رێككەوتن لەسەر راگرتنی جەنگی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەم زوانە رێككەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت و بارمتەكان ئازاد دەکرێن. سوپاس.


دوای زیاتر لە ساڵێك و سێ مانگ جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل، پاش كەمێكی دیكە لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەەوە ناوەرۆكی ئاگر بەستەكە رادەگەیەنرێت.  

163 جار خوێندراوەتەوە