ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە،
بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و سێ پرۆژەیاسا بدرێت كە ناكۆكی
زۆریان لەسەرە.
هەواڵ:KNNC
بریارە کاتژمێر
(1:00)ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و کارنامەی
کۆبونەوکەش پێکهاتوە لە 10 بڕگە بۆ دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژەی یاسا و
خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە.
بە گوێرەی
کارنامەکەی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی
یاسای بودجەی گشتی و پڕۆژە یاساكانی هەمواری یاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و
گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكە داگیركراوەكان بۆ خاوەنەكانیان و سێ پرۆژەیاسای تر.
لەو كۆبونەوەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی
یەكەم بۆ سێ پرۆژەیاسای دیکە دەكات.
لەكۆبونەوەی ڕۆژی یەكشەممەدا، بەهۆی شکاندنی
رێژەی یاسایی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و بەجێهێشتنی دانیشتنەکە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق نەیتوانی هەمواری یاسای بودجە تیپەڕێنێت و دەنگدان لەسەر هەموارەکە
دواخرا.
68 جار خوێندراوەتەوە