بەغداد؛ تەقینەوەیەك لە حەشارگەیەكی كۆنی تەقەمەنی لە قەزای تارمییە رویدا

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 21/01/2025
عێراق
+
-

تەقینەوەیەك لە حەشارگەیەكی كۆنی تەقەمەنی لە باكوری بەغداد رویدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش رەتیدەكاتەوە، تەقینەوەکە تیرۆریستی بێت.

 

هەواڵ:KNNC


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: لە دوای گەیشتنی زانیاریی ورد لەبارەی حەشارگەیەكی كۆنی شاراوەی تەقەمەنی لە ناوچەی ئەلبوغەنتوس لە قەزای تارمییە لە باكوری بەغداد، هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی و سوپای عێراق گەیشتنە ناوچەكە.

 

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: لە كاتی گەیشتنیان بە شوێنی حەشارگەكە، هەڵەیەكی تەكنیكی ویداوە و لە ئەنجامدا بوەتەهۆی رودانی تەقینەوە و بەو هۆیەوە، سێ ئەفسەر كوژران و چوار پلەداری تر بریندار بون و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو روداوە.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان راگەیاند: ئەوەی لەبارەی ئەو روداوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوەتەوە گوایە كردەوەیەكی تیرۆریستیە یاخود روبەڕوبونەوەی چەكداریی بوە، دورە لە راستیەوە و داوای كرد بە وریایی زانیاری و هەواڵەكان لە سەرچاوەی فەرمیەوە بگوازرێنەوە.

75 جار خوێندراوەتەوە