عەتوانی: هەمواری بودجە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد یەكلایی دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:35 - 18/01/2025
عێراق
+
-

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: هەمواری بودجە دەبێتە سەرەتایەك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدادو هەولێر و جەختیشدەكاتەوە؛ پێویستە هەرێم پابەندبێت بە هەناردەكردنی نەوتەكەی لەڕێی سۆمۆوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی تێچوی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان و وەك سەرەتایەك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدادو هەولێر، هەروەها بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری بودجەی هەرسێ ساڵی (2023، 2024 و 2025) لیژنەی دارایی كۆبونەوەیەكی فراوانی رێكخست.

 

وتیشی: لە كۆبونەوەكدا رێگاكانی ئامادەكردنی یاسا هەمواركراوەكان كەلەلایەن حكومەتەوە پێشنیازكراوە و تایبەت بە بڕگەی  (12) لە یاسای بودجەی گشتی باسكرا كە لە خشتەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.

 

رونیكردەوە كە لە كۆبونەوەكەدا، میكانیزمەكانی رێكخستنی پەیوەندی یاسایی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتیە كاركەرەكانی لە كێڵگەكانی هەرێم خستەڕو، كە لەڕێگەی جێكردنەوەی ئەو بڕگانەی كە هەموان پابەند دەكات بەجێبەجێكردنی و داخستنی دەروازەكانی خۆدزینەوەو هەڵهاتن.


هەروەك وتیشی: ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێداگیرییان لەسەر پابەندبونی حكومەتی هەرێم كردوەتەوە كە پێویستە هەناردەكردنی نەوتەكەی لەڕێی سۆمۆوە و بە ئاگاداری حكومەتی فیدراڵی بێت.

 

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەمەبەستی جێكردنەوەی هەمو پرسە حسابیەكانی پەیوەیست بەهەموارەكە، ئامادەبوان داوایان كرد؛ حكومەت لە ناردنی خشتەكانی بودجەی (2025) بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بكات.

262 جار خوێندراوەتەوە