لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، عێراق
چوار هەزار و (500) كۆچبەری لە سنورەكانی
نێوان پۆڵەندا، لیتوانیا و بیلاڕوسیا گەڕاندەوە و بریكاری وەزارەتی كۆچیش دەڵێت: كۆچبەكانی
ئەوروپا لە دۆخێكی ناهەمواری سەختی مرۆیدا ژیانیان بەسەر بردوە.
هەواڵ: (KNNC)
كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق
رایگەیاند: گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی ناوخۆی وڵات و كۆچبەرەكانی دەرەوە، لەسەر خواست
و خۆبەخشانەی خۆیانە، نەك لەلایەن حكومەتەوە فشار بخرێتە سەریان.
وتیشی: پێشتر (170) كامپ بۆ ئاوارە ناوخۆییەكان لە عێراق و
هەرێمی كوردستان كرابونەوە، بەڵام ئێستا ژمارەكەیان بۆ (22) كامپ دابەزیوە كە (16) كامپیان لە پارێزگای دهۆكە
و شەشەكەی دیكەیان لە پارێزگای هەولێرە، بەڵام كامپەكانی پارێزگای سلێمانی
بەتەواوی داخراون.
رونیكردەوە، ژمارەی ئەو خێزانانەی لە ئەو (22) كەمپە دەژین لە (18)
هەزار خێزان پێكهاتون كە زۆربەیان خەڵكی شنگالن و تا ئیستا نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێن
و ناوچەكانی خۆیان.
بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەركەوتوبون
لە گەڕاندنەوەی چوار هەزار و (500) هاوڵاتی بۆ خاكی وڵات كە لە سنورەكانی نێوان
پۆڵەندا، لیتوانیا و بیلاڕوسیا كە لە دۆخێكی ناهەمواری سەختی مرۆییدا ژیانیان
بەسەر بردوە.
799 جار خوێندراوەتەوە