لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ حوسییەکان، ئەمەریکا دووەم کەشتی
فڕۆکەهەڵگری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، واشنتۆن بریاریدا بە رەوانەکردنی
دووەمی کەشتی فڕۆکە هەڵگر بۆ دەریای سور، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە
ئاسمانییەکان دژ بە حوسییەکانی یەمەن.
هاوکات، پیت هێگسێت وەزیری
بەرگری ئەمریکا فەرمانیداوە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری (ترومان) کە ئێستا لە دەریای
سورە، بۆماوەی مانگێکی دیکە بمێنێتەوە.
کەشتیی فڕۆکە هەڵگری
کارل ڤینسۆن بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتودا بگاتە دەریای سور، بەم دواییە زنجیرەیەک
مانۆڕی هاوبەشی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشور لە دەریای ڕۆژهەڵاتی چین تەواو کردوە.
ئەمە دووەم جارە لە
ماوەی شەش مانگدا ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات،
بەڵام یەکەمجارە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماردا.
237 جار خوێندراوەتەوە