پۆلیسی توركیا: زیاتر لە 340 تۆمەتبارمان دەستگیركردوە

KNN : Kurdish News Network
03:36 - 22/03/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشكرایكرد لە خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردودا لە شاری ئیستەنبوڵ زیاتر (340) كەسیان دەستگر كردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا بڵاویكردەوە؛ لە خۆپیشاندانەکانی شەوی هەینی لە شارە گەورەکانی یستەنبوڵ و ئەنقەرە زیاتر لە (343) تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە هەوڵی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیانیانداوە و بونە جێگەی مەترسی.

 

راشیگەیاندوە: هیچ لێبوردنێك بۆ ئەو كەسانەی هەوڵ بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەدەن، نییە، چونكە هانی خەڵك دەدەن بۆ دروستكردنی پشێوی.

 

لای خۆشیەوە، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ بەتۆمەتی دروستكردنی پشێوی و هەراسانكردنی هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن و لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاشەوە بانگەشەی بۆ دەكەن پۆلیس (56) كەسی دەستگیركردوە و زانیارییان لەسەر (38) كەسی دیكە بەهێزەكانی پۆلیس داوە بۆ دەستگیركردنیان.

 

دوای دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەبڕیاری دەسەڵاتدارانی ئاكپارتی لەناو حكومەتدا و تۆمەتباركردنی بەهاوكاریكردنی تیرۆرستان، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی توركیا خۆپیشاندانیان دژی ئەردۆغان دەستپێكردوە.

 

هاوكات، بڕیار وایە سبەینێ یەكشەممە، پارتى گەلى کۆمارى (جەهەپە) بەشێوەیەكی فەڕمی ئیمامئۆغلو،  وەك كاندیدی حزبەكە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەو وڵاتە و وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی توركیا كاندید بكات.

199 جار خوێندراوەتەوە