شاندی دانوستكاری روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكرانیا، گەشبینی خۆیان بۆ
كۆبونەوەكانی سعودییە ئاشكراكردوە و دەڵێن: بەهیوان پێشكەوتن بەدەستبهێنن.
هەواڵ: (KNNC)
گریگۆری کاراسین، دانوستانکاری روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكرانیا بە میدیای
وڵاتەكەی راگەیاندوە: لەگەڵ سێرگی بێسێدا، كە هاودانوستانکاریەتی و راوێژکاری دەزگای
ئاسایشی فیدراڵی روسیاشە، بەهیوان لە دانوستانەكانی رۆژی دوشەممەی سعودییە "پێشكەوتن"
بەدەستبهێنن بەر لەئەوەی ئەمەریكا گفتوگۆ لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ بۆ گەیشتن
بەرێككەوتنی بەئەگەری ئاگربەست بكات.
ئاشكراشیكردوە، بڕیار وایە شاندی دانوستكاری روسیا رۆژی یەكشەممە بەرەو
ریازی پایتەختی شانشینی سعودییە بەڕیبكەون و دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەكەشیان رۆژی سێشەممە
بگەڕێنەوە بۆ مۆسكۆ.
هاوكات، بۆ گەیشتن بەئاگر بەست و كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوان روسیا و
ئۆكرانیا، بڕیارە وایە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا لەڕۆژی دوشەممە هاوتەریب لەگەڵ
شاندەکانی ئۆکرانیا و روسیا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشكرایكردبو، بەشداری كۆبونەوەكانی
دانوستانی ئاگربەست دەكەن، كە ئەمەریكاش وەك نێوەندگیر بەشداری لە كۆبونەوەكەی داهاتودا
دەكەن، بەڵام لەگەڵ روسیا لە یەک ژور دانانیشین تا ئەوكاتەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان
بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەكە چڕتر دەبنەوە.
137 جار خوێندراوەتەوە