فەتح بۆ حەماس: دەستبەرداری دەسەڵاتی غەززە ببە

KNN : Kurdish News Network
05:58 - 22/03/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح داوا لە حەماس دەكات لە پێناو پاراستنی گیانی فەلەستینەكان لە کەرتی غەززە دەستبەرداری دەسەڵات بێت، چونكە رۆژگاریكی قورس چاوەڕێی غەززە دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

مونزیر حایك، وتەبێژی بزوتنەوەی فەتحی حەماس بەسەرۆكایەتی مەحمود عەباس رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی گیان دانیشتوانی فەلەستینی لە كەرتی غەززە، داوا لە بزوتنەوەی حەماس دەكات كە دەسەڵات لە غەززە بەجێبهێڵت لەبەر ئەوەی شەڕی داهاتو بۆ كۆتایهێنانە بەبونی فەلەستین، بۆیە دەبێت ئەو مەترسییە لەبەرچاوبگرن.


وتیشی: ژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی فەلەستین بەگشتی و كەرتی غەززە ئاوارەبون كە ژمارەیەكی زۆریان لە منداڵ و ژن و پیاوانی بەتەمەنی غەززە پێكهاتون، بۆیە پێویستە بزوتنەوەی حەماس دۆخی چیان قورسی ئەوان لەبەرئاو بگرێت، هۆشداریشیدا لەئەوەی كە رۆژگاریكی قورس و سەختی دژوار چاوەڕێی دانیشتوانی غەززە دەكات.

 

دوای ئاگربەست و كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان و جێبەجێ كردنی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، جارێكی دیكە سوپای شیسرائیل هێرشی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێكردەوە، بۆ وەستانی هێرشەكانیش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا داوای دەستبەجێ ئازادكردنی بارمتەكان لە بزوتنەوەی حەماس دەكرد.

321 جار خوێندراوەتەوە