تاران هەڕەشەی
لێدانی بنکەی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمەریکا دەکات بەناوی (دیێگۆ گارسیا) ئەگەر هێرشی سەربازی بکرێتە سەر وڵاتەکەی لەلایەن ئەمەریکاوە.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسێکی باڵای
سەربازی ئێران بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕاگەیاندوە، تاران ئەو بنکەیەی کە دەکەوێتە
زەریای هیندی دەکاتە ئامانج "لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئەمەریکا بۆ سەر
وڵاتەکەی".
بنکەی دیێگۆ
گارسیا دامەزراوەیەکی وەزارەتی بەرگری بەریتانیایە و بەکرێ دراوە بە هێزی دەریایی
ئەمەریکا، بنکەکە دەکەوێتە دورگەیەک بەناوی مەرجانی لە زەریای هیندی و لە سونری توانای موشەکەکانی ئێراندایە.
ئه و بەررسه
که ناوی له لایەن ڕۆژنامەکەوه ئاشکرا نەکراوە، دەشڵێت: هیچ جیاکارییەک لە کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا
و ئەمەریکادا ناکەن و تەواوی ئەو پێگانە ئامانجی ئێرانن کە لە لایەن
موشەکەکانیانەوە دەتوانرێت بکرێنە ئامانج.
وتوشیەتی؛ کە هێرشکرایە
سەرمان بۆ ئێمە گرنگ نییە سەربازێکی ئەمەریکی، بەریتانی یان تورکیا بێت، کە
دەکرێتە ئامانج مادەم بنکەکە لەلایەن ئەمەریکاوە بەکارهێناراوە دژمان.
ئێران هۆشداریداوە
لەوەی؛ ئەو خاوەنی موشەکی پێویستە بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە
ناوچەکەدا و ئەو کارە بۆ ئەوان ئاسانە.
ئەمە
لەکاتێكدایە ئێران لە چەند ڕۆژی رابردودا وەڵامی نامەکەی ترەمپی دایەوە و لە
وەڵامی نامەکەشدا ترەمپ رایگەیاند بو، ئێران پێویستە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی
هێرشی نەکرێتە سەر
لە بەرامبەردا
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بو لەژێر ئەوپەڕی گوشاردا ناچینە سەر
مێژی گفتوگۆ.
101 جار خوێندراوەتەوە