ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارییە عێراقییەکانی سەر بە ئێران
ئامادەن چەک دابنێن، بۆئەو مەبەستەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردوە و
ئەنجامی باشی هەبوە.
هەواڵ:KNNC
10 فەرماندەی باڵا و بەرپرسی
عێراقی بە ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، بۆ رێگریکردن لە مەترسی پەرەسەندنی
ململانێکان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، چەند گروپی چەکداری عێراقی سەر بە ئێران
ئامادەن چەک دابنێن.
عیزەت ئەلشەهبندار، سیاسەتمەدارێکی
باڵای موسڵمانی شیعە و نزیک لە هاوپەیمانی حوکمڕانی عێراق، بە ئاژانسی رۆیتەرزی
وتوە، گفتوگۆکانی نێوان محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند سەرکردەیەکی ئەو گروپانە ئەنجامی باشیان هەبوە
و گروپەکان مەیلیان بۆ بانگەوازەکەی ئەمەریکا هەبوە بۆ دانانی چەک، چونکە ترسیان
هەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە راستەوخۆ بکرێنە
ئامانج.
هەربەپێی راپۆرتەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، حکومەتی عێراق هێشتا رێککەوتنی لەگەڵ
سەرکردەی گروپەچەکدارەکان نەکردوە بۆ داماڵینی چەک، چونکە هێشتا میکانیزمەکانی
چەکداماڵین لە گفتوگۆدایە.
پێشنیارکراوە، گروپە چەکدارەکان بگۆڕێن بۆ حزبی سیاسی و تێکەڵ بە هێزە
چەکدارەکانی عێراق بکرێن.
235 جار خوێندراوەتەوە